كۆمەڵێك پرۆگرام فەرموون ...
سلاو ئازیزان فەرموون لەگەڵ کۆمپەڵێك پرۆگرام بەڵام پێش هەموو شتێك دوعا بكەن كاك بەردەقانی لای نەبات ...
فەرموون بە دەست پێ بكەین بزانین پرۆگرامەكان چین ..
1-
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/sc_BeeIcons_middle.gif[/IMG]
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/sc_OpenFileWithIcons_small.gif[/IMG]
ئەم پرۆگرامە بەكاردێت بۆ گۆرینی ئایكۆنی پرۆگرامەكان یان هەر ئایكۆنێك بتەوێت ئەتوانێت بۆت بگۆرێت ..
2-]
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/box5.jpg[/IMG]
پرۆگرامێكی سادەو ئاسانە بەلام زۆر شتێ باشی تیایە لەوانە ئەتوانیت سایتەكان دابەزێنیت وە ڕەسم دابەزێنیت و دەستكاری تیا بكەیت و شتی تریش كە زۆر بە سوودە .. وە دەتوانیت فایلەكانی فلاش دابەزێنیت و دەستكاری تیا بكەیت ..
3- [
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/images2.jpg[/IMG]
تایبەتە بە كارو باری دەنگ و وێنە و ڤیدیۆ و رێكۆرد كردن ..
4-
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/preview.gif[/IMG]
ئەم پرۆگرامە زۆر بەسوودە .. و زۆر شتی تیایە .. گەر فایلێكی فلاشی دوورو درێژت هەبێت نەتوانیت سەیری هەمووی بكەیت ئەتەوێت بەشێكی لێ دەربێنیت و بیكەیتە بەشێكی سەربەخۆ ئەم پرۆگرامە ئەم ئیشەت بۆ ئەكات .. وە هەروەها دەتوانێت فایلەكانی فلاش بكاتەوە وەك چۆن ڕەسمێكی ئاسایی ئەكاتەوە .. وە هەروەها دەتوانێت هەموو بەشەكان لە ناو فلاش دەربێنێت وەك وێنە (باك گراوند) دەنگ . بەرجەستەكان .. وە دەتوانێت هەنێك تێبینی یان نووسین لەسەر فایلەكانی فلاش بكات بۆ ئەوەی خەلكی تر وابزانێت تۆ دروستت كردووه .. وەدەتوانێت پارچەیێك یان بەشێك لە فایلی فلاش دەربێنێت و بیكات بە فایلی ڤیدیۆی ئاسایی ...
5-
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/942840565.jpg[/IMG]
دوا ڤێرژنی پرۆگرامی MSN Messenger ه كە بۆ قسە كردن بەكار دێت
6-
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/box_r.jpg[/IMG]
پرۆگرامێكە كه بە یەكێك لە باشترین پرۆگرامەكانی پێشكەش كردنی فایلەكانی كلیپ ناسراوە ..
7-
[IMG]http://members.lycos.co.uk/nsoooori4/upload/uploading/images9.jpg[/IMG]
یەكێكە لە باشترین پرۆگرامەكانی پەستێنەر ..
تێبینی :- بۆ هەر پرۆگرامێكیان كراك یا سریاڵت پێویست بوو پەیوەندی بكە بە KurdishCom@hotmail.com
براتان داستان
بە هیوای بە دڵتان بێت ..
سلاو به رێزم ئه وانه به س وێنه ن داناگیرێن گه ر مه به ستت داگرتن بوبێ وێنه ش سریالی ناوێ
وه ده ست خۆشیت لێ ئه كه م
ئەم كاتەتان باش هاوڕێیان
دەستت خۆش و چاوت گەش كاكه داستان بۆ ئەم بەرنامه باشانه. بەتایبەتی jet audio .
هەر گەشاوه بیت لەگەڵ گوڵەكانی تری باخی كور ئای تی.
ئەرەوەڵا كاك بەردەقان هات ڕاكەن
گورجوگۆڵ
داستان من ئیمەیلم بۆ كردیت بەڵام گەڕایەوه ئەڵێت ئەو ئەدرسە نیه...!!
سوپاس.
ئەم جارەش دەستخۆشیت لێ ئەكەم كاكه داستان
برام ئێمه له هەر شوێنێك بژین ئەبێ یاسای ئەو شوینه رەچاو بكەین.
یاسای ئەم سایته خۆشەویستەش وایه كه هەندێ شت قەدەغەیه وەك لینك و سێریاڵ و.....شتی تر هەرچەنه من
لەگەڵ ئەم بۆچونەیا نیم كه قەدەغه بێ لەم سایته (وەك سەدان و هەزاران سایتی تر ) بەڵام رێزی یاساكەیان ئەگرم .
كاكه داستان ئەزانم زۆر هیلاك ئەبیت و هەوڵی زۆریش ئەیەی بۆ یارمەتی دانی هاورێیانی سایتەكه،
زۆر چالاكانە و لەخۆبوردوانه خزمەت ئەكەیت كه جێگەی رێزو پێزانینمانه،زۆر سوپاسی تۆی بەڕێز ئەكەم لەگەڵ هەمو ئەو
هاورێیانەی كه خۆیان ماندو ئەكەن بۆ پێشكەوتنی تەكنۆلۆجیای كوردی به گشتی و سایته خۆشەویستەكەمان به تایبەتی.
هیوادارم ئەو سڕینەوه و لابردنی لینكانەی بەڕێزتان بڵاوتان كردۆتەوه نەبێته هۆی ئەوەی سارد بیتەوه له بەشداری كردن و
دابەزانی پرۆگرامی تازه و بەسود.
بەڕای برات لەمەو دوا كه پرۆگرامێك بڵاو ئەكەیتەوه، باسی پرۆگرامەكه بكه و بەوێنەوه ڕونی بكەرەوه(وەكو ئێستای ئەم
پرۆگرامانەی سەرەوە)، هەركەسێ پێویستی پێی بو لینك و سێریاڵ نەمبەرەكەی به ئی مەیڵ بۆ بنێره.
ئیتر نازانم ڕاكەم تا چ ڕادەیەك گونجاوه بۆ تۆی بەڕێز و خۆشەویست.
هەر سەركەوتو بیت.
برات شێرزاد
سڵاو هاوڕێیان،
دەزانن بۆ كوردی زمانێكی خۆشه؟ چونكه كاتێ لێره بە كوردی دەدوێین، باش لەیەكتر حاڵی دەبین. بۆ ملیۆن جار گوتراوه، لینك بۆ پرۆگرامی دزراو، هاك و كراك و سیریال قەدەغەیە. پێویستناكات هیچ كەسێك له پاشان دڵی گران ببێت.
بۆ كاك داستان:
دوای دەستخۆشی بۆ چالاكیتان لەم سەكۆیە.
ئەگەر پرۆگرامێك هەیه و بەدڵتەو هەستدەكەی بۆ ئێمەش سوودبەخشه، دەتوانیت كەمێك باسی پرۆگرامەكه بكەیت و لینك بۆ سایتی رەسمی ئەم پرۆگرامه دابنێیت. ئەگەر خوێنەرانیش به دڵیان بوو دەتوانن بیكڕن یان له كازا و سایتی داونلۆودی بكەن، مەگەر دۆزینەوی پرۆگرامی قاچخ لەناو ئنتەرنێت، هونەرێكی گەورەیەو كەس بۆی نایكرێت؟ پێویستیش ناكات بڵێی ئیمێلم بۆ بكه با كراكتان بۆ بنێرم، با سەری تۆش سووكتربێت و سەری ئێمەش له سڕینەوەی لینك. دەزانی چی هونەرە بەڕای ئێمه؟ پێناساندنی پرۆگرامەكه.
كاك شێرزاد منیش هەر هەمان بۆچوونی جەنابتانم هەیه، بەڵام بزانه بوونی ملیۆن سایتی قاچاخ، مانای ئەوه نییه كه شتێكی یاساییه.
ئەرێ باشه بۆ ئێمەش سایتێكمان نەبێت دژ به یاسانەبێت؟ یان لە كوردەواری وا باوه ئیتر هەموو شتێكمانقاچاخ بێت، خۆ ئێره حاجیاوه نییه.
سایتی Kurditgroup دوو ساڵ كاری تێكراوه، سەدان شەو دەیان خەڵك، بۆیه به هیچ شێوەیەك ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین یاساو شێوەی كاركردنی ئەم گرووپه بگۆڕێت. ئەگەر بەم شێوەیەش كارمان نەكردایه، دەمێكبوو kurditgroup ببوو به مێژوو.
جا قسە لەمە حەسابی تر و ماقووڵانە تر وەڵا برا كەس نەیژنەفتگە. ئەشەدومابیلا قسەیەكی فرە خاست فەرمووە كاك بەردەقانی، بەڵام بەخوا خەڵكی "حاجیاوا"ت لێ ئالۆزاندووین، هاكا بەیانی بە داس و چەكوش و پێمەڕه و شەنەوه تەپیان دا سەرمان. برا ئەم كارە هەر وەك ئەوەسە بە دەستی خۆمان دەست بكەینە شارە زەرگەتەدا. ئای برانەڕۆ لەم كارە قورس و گرانە!
سڵاو له گشت لایه ك : برای به ڕێز كاك داستان
ده ست و چاوت خۆش به ڕاستی ماندوبونت دیاره : به ڵام به هیواین ئه و كۆمه ڵای ڕووده كه نه ئێره هیوابڕ نه بن له كارو خزمه تی
به ڕێزت : ده ست خۆشیت لێ ده كه م : دڵت گه وره بێت وه ك كاره كانی پێ ی هه لده ستیت.
براكه م بۆ ئه وه ی دڵی برایانی گروپ ڕاگرین له ده سته ڕه نگینه كه ی به ڕێزت نه بین . هه مان كار بكه ته نها واز له لینك و
كراكو هتد..... بێنه باقیه كه ی بۆ خۆمان دانێ . خۆمان كه وڵی ده كه ین : یاخود لینكی سایته سه ره كیه كه ی دابنێ .
جابه م شێوه یه هه مان سوود ده گه یه نیت به و به ڕێزانه ی كه ڕوو له م گروپه ده كه ن ..
جارێكی تر ده ست خۆشیتان لێ ده كه م > به تایبه ت كاك داستان و كاك هۆژان جێ ده ستان دیاره هه ر له ش سا غ بن.
به هیوام هه میشه به رده وام بن ...
سڵاو و رێزم بۆ هه موو لا یه ك
پێش هه موو شتێ زۆر زۆر سوپاسی كاكه داستانی به رێز ده كه ین بۆ هه موو ئه و ماندو بونو و كات ته رخان كردنه ی
له پێناو كه سانی تردا و بێ هیچ سوودێكی شه خسی .
برای به رێز كاك قۆچه قانی ئه رێ با تۆش كه لینكێ دا ئه نرێ دوو سێ رۆژ خۆت كه ی به كه ڕه ی شه ربه ت خۆ دنیا
كاول نا بێ دوای لای ببه . یا ن ئه وه تا ئه ڵێی بۆ مز گه وتی ئه كه ی
دەستخۆش كاك داستان، شەو درەنگ داهات و كاتی چوونه دەرەوەیه، هەر ویستم شتێك بڵێم :
وەڵڵا لەسەر دەستی ئێمه ئەگەر پرۆگرام بڵاونەكەیتەوه، تووڕەدەبین.
با من پرسیارێك لە جەنابتان بكەم، هیچ ڕۆژێك له بەشی it سایتی bbc، cnn یان با بڵێین zdnet، downloads.com، یان سایته سەر زەمینییەكانی تر شتی قاچاخ بڵاوبكەنەوه؟
دەمانەوێ بسەڵمێنین كه كوردیش شوێنێكی تەكنیكی هەیە و گومانلێكراو نییه.
ئێستا بەردەقانی بۆته پۆلیس. كاكه وەڵڵا من پۆلیس نیم، بەڵام به ئەركی دەزانم گرووپەكه بەردەوام بێت.
كاك داستان، من زۆر قسه ڕەقم، دەزانم. بەڵام ئەگەر مرۆڤ به هەر قسەیەكی ناخۆش دڵ گران بێت و چی تر شت نەنووسیت، دەبوایه من دەمێكبوو وازم له kurditgroup هێنابوایه.
برای به ڕێز كاك دارا:
كاك به رده قانی یه كێكه له ودۆسته دێرینانه ی كه زۆر له مێژه ده سته ڕه نگینه كانی دیاره له بواری خرمه ت كردندا.
له وبڕوایه دانیم كه كارێك بۆ خزمه ت كردن بێت به ڕێوه به رانی ئه م گروپه درێخی تیا بكه ن به تایبه ت كاك به رده قانی.
به نسبه ت ئه م كێشه یه وه ئه وا كاك داستان خۆی ده زانێ له داهاتوودا چۆن به م كارانه هه ڵده ستێ ..
به ڵام به نسبه ت ناوی كاك به رده قانی یه وه به هیوام به هه ڵه ناوه كه ت نوسیبێ : تكایه با نه كه وینه ووشه ی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
به هیوام هه میشه هه ربۆ مزگه وتی بكه ن :
كا ك گۆران گیان رێزو سڵاوم بۆت هه یه .
برا كه م من نا وه كه م هیچ به هه ڵه نه نو سیوه وه منیش هیچ مه به ستێكی خراپم نی یه ئه وه ی مه به ستم بوو
ته نها گۆ رینی ئا وازی نا وه كه یه هیوا داریشم له گه ڵ كاك به رده قانی به رێزدا نه ما نده ی به شه ر خۆی نا وه كه له خۆی دا
تۆزێ هه زه لی یه منیش ته نها حه زم كرد به مه به سته كه ی كاك به رده قانی خۆی تۆزێ ده سكاری نا وه كه بكه م .
به ڵام به نسبه ت ئه وه ی كه وتم كاك به رده قانی ده ڵێ ی بۆ مز گه وتی ده كات تۆ به هه ڵه له من گه یشتوی من
ده مه وێ بڵێم ئا یه كاك به رده قانی خه می شه ریكه كانته كه ئه و سۆفت وێرا نه یان به ر هه م هێناوه زه ره ر بكه ن
وا داوا له ئێمه ده كه ی ده ڵێ ی ئه گه ر پێویستا نه برۆن بیكرن . ئه گه ر نا كێ هه یه رێزو حورمه ت بۆ هه موو ئه ندا ما نی
it گروپ دا نه نێ و هه ست به ماندو بونیا ن نه كات .
سڵاو كاك دارا :
سۆپاس بۆ وه ڵام دانه وه ت : براكه م لێره دا گرنگ ئه وه یه ئه م هاورێ دڵسۆزانه هه ندێ پرۆگرام ده خه نه ڕوو ته نها بۆ
زانیاری وه رگرتن له پرۆگرامه كان . جا كاری هێنان و دابه زاندنی زۆر ئاسانه زۆر كه له به ر هه یه بۆ هێنانیان ... ئه وه ی
گرنگ بێت ناسێن و زانیاریه ده رباره ی پرۆگرامه كان .. هه ر وه ك من له لاپه ره ی ( 3 ) دا بڵاوم كردۆته وه ده رباوه ی ده نگ و
ڕه نگ لینكم كردوه بۆ سایته سه ره كیه كه ی خۆی ... ئیتر باقیه كه ی له سه ر ئه و خۆ شه ویستا نه یه كه ئاره زووی ئه م جۆره
پرۆگرامانه ن هه ر وه ها زۆربه مان ( ئمایله كانمان ) دیاری كراوه هه ر دۆستێ پێویستی به شتی زیاتر بێت ( هتد؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛ )
ده توانێ په یوه ندی بكات . ڵێره دا ئه م خۆشه ویستانه ی كه ئه ركی زانیاری بڵاوكردنه وه ده كێشن به ڕاستی كارێكی ئاسان نییه .
بۆ یه هه وڵ بده ین كاره كانیان به فیڕۆ نه چێت بۆ به ر ژه وه ندی گشتی .
ده سته كانی به ڕێزت خۆش كاك دارا : به هیوام هه میشه نموونه تان زیا د بێت . به رهه متان ببینین له داهاتوودا .
با منیش شتێك بڵێم...... جارێ پێش هەموو شتێك كاك بەردەقانی ئەو لینكانەی لانەبردوه با هەموتان ڕقتان لێی نەبێتەوه، بەڵام بێ ئاگاش نیە لەو كاره
من ئەو لینكانە لائەبەم چونكە لە سەر ئە باسە زۆر قسەمان كرد بەڵام بێ سود بوو.
ئێمە هەموو مەبەستمان خزمەت كردنه لەم بوارەدا. بەڵام من یەك شت كه زۆر سەر سام ئەبم پێی ئەوەیه كە ئێمە هیچ كاتێك نەمان وتوه
كاك داستان تۆ بۆت نیە لێره لینك دا بنێی، یا خود باسی پڕۆگرامێك بكەیت، ئەوەی كە ئێمه ئەڵێین لینكی ڕاستەوخۆ بۆ پرۆگرام دابەزاندن
قەدەخەیه كەچی ئەو هەر سورە لەسەر ئەوه .... ئەی هاوار ئەوه بۆ بۆچونی خۆتان دەرنابڕن برادەران .
كاكه ئەو پرۆگرامانە هی كاك داستان نین، ئەو زەحمەت ئەكێشێ ئەیان دۆزێتەوه ...ئێ باشه كاتێك دۆزیتەوه
لینكی سایتەكە لێره دابنێ بزانە كەس ئەتوانێ بڵێ ئەو كارەی تۆ نایاسایی یه، بێگومان نا .. برادەران ئەم باسە زۆر جار لەسەری
گفتوگۆمان كردوه هیوا دارم دوا جار بێت .
I think you miss my point, god bless you all, it is not about me and the fucking software companies, just want to be legal once