تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ٱویندوز مەسینجر و ناردنی ڕیکلام

ardawan

Ardawan

بڵاوکراوەتەوە

2003/10/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

لەم ڕۆژانه هەوالێکم خۆێندەوه که AOL پرۆگرامێک دەنێرەته سەر کومپیوتری کارهێنەرانی خۆی که Wndows Messenger پاک دەکاتەوه به بێ ئەوەی خەلک ئاگادار بکاتەوه. هۆی ئەم کاره ئەوه بوو که به لەم دواییانه ئەوانەی پوستی نەخوازیار(SPAM) دەنێرن Bug ــی کیان لەم سرویسەی ویندۆز دیوەتەوه و کەڵکی یان لێ وەرگرتووه بۆ ناردنی ڕیکلام. مایکروسوفتیش ددانی بەوه داناوه و Patch ــیکی بۆ ئەمه بڵاو کردوەتەوه. (بۆ ئاگاداری هێندێک له خۆێنەران Windows Messenger لەگەڵ MSN Messenger دوو شتی زۆر جیاوازن و Windows Messenger ئەوەیه که له ڕێگای NET SEND command ــەوه پەیام له ناو نێت ورک دەنێرێت)
هەر وەک هەمووان دەزانن ناردنی SPAM پارەیکی زۆر چاکی تێدایه و بویه پروگرامێرەکانی زۆر زیرەک ئیشی بۆ دەکەن و هەردەم ڕێگاو شێوەی نۆێی بۆ ئەدوزنەوه که ڕێکلام بنێرن.
هۆی گەرانەوەی ئەم داستانه ئەوه بوو که دوو سال لەمەوپێش لەگەڵ کاک بەردەقانی له تستێکی بەسیت بۆمان دەرکەوت که به ئاسانی دەکردرێت لەم سرویسه بۆ ناردنی پەیام له سەر ئینترنێت کەڵک وەر بگیردرێت و تەنانەت چەند پیامێکیشمان بۆ کومپیوترەکانی یەکتر نارد بە بێ ئەوه خویشمان ئاگادار بین که ئەمه Bug ــی ویندوزه و کەسانێکی تر دوو سال دواتر کەشفی دەکەن بۆ پارەی چاک دەرهاوردن. خۆزگه ئەو کات ئێمەش دەچویینه ڕێزی SPAM نێرەکان و ئێستا دەمانتوانی سروری Kurd it group بکەین به سروریکی زۆر گەوره و به T1 پیوەندی بدەین به ئینترنێتەوه و خویشمان سەفریکی دەوری دونیا بکەین و لە سەفرەکەیشدا بۆ باقی پارەکه فکر بکەینەوه.
ئەمه و بیری داستانێکی‌تری خستم.
له ١٩٩٦ له ڕۆژنامەکان خۆیندمەوه که له دانمارک کەشفیکی گەوره کراوه و ئەویش ئەوەیه که دەکردریت له بەشێک له میعدەی مانگا کەڵک وەربگردرێت بۆ دروست کردنی پەنیر بەبێ ئەو‌ی کیمیکال بەکار ببەیت. ئەو کەسەیش کەشفی کرد خەڵاتی وەرگرت. پێم سەیر بوو چوونکه لای ئێمه له کوردستان ڕەنگه هەزاران ساله هەر بەم شێوەیه پەنیر درووست دەکەن و له بیرمه ئەو بەشه له میعدەی گاین وشک دەکردەوه و دوایی دەیان کوتی و کەڵک یان لێ وەردەگرت.

بة ريزا ن من ناوم هيمداد
بر سيارى من ئة وةية ئا يا جؤن ئيمة يل لة (م س ن ) وة ( هووتمة يل ) دا دةنريت تكا ية ئة م زا نيا ريةم بى بدةن

هيمداد رحمان

hemdad81@yahoo.com

زۆر ڕاستەكاك ئەردەوان منیش ئەوەم بیستبوو كە لە كوردستان جاران كەڵكیان لەوه وەر ئەگرت بۆیە منیش
پەنیر خواردنم واز لێ هێنا. بۆ باسی پێشتریش خۆزگە ئەو كارەتان بكردایه چونكە ئەزانم شتێكیشتان بەشی ئێمە ئەدا دوای ئەوەی
لەسەفەرەكەتەتان گەڕانەوه. ها ها ها هەربژین. بەخوا بیرۆكەكان خۆی لەخۆیدا نیشانەی زانایی كورده.

سڵاوم.
منیش هەواڵەكەم خوێندەوه، دەستخۆش، كاشكا لە بەشی هەواڵ باست بكردبا..
وا دیارە كەم وكورتی پارێزگاریی كردن لە ئێكسپلۆرەر و ویندۆزی مایكرۆسۆفت بن بڕ ناكرێ، وا دوو كەلێنی تریش ئاشكرا بووه و بەپەلە مایكرۆسۆفت patchــی بۆ دانا..