سەرنجێک لە بەشی هەواڵ و بەشدارییە نوێیەکان.
سڵاو لە ئێوە...
پێم خۆش بوو ئەم سەرنجە بدەم گەر لاتان پەسەندبوو ئەوا جێبەجێبکرێت شتێکی خراپ نییە.
1- پێم باشە بەشی پەڕەی سەرەکی .kurditgroup. کە دەیکەیتەوە لە 6 دوا هەواڵ پێکهاتووە ، کە پێم باشە یان بکرێت بە 8 یان 10.و پێم باشە جێیەک هەبێت کە ئەو هەواڵانەی بەشداری نوێیان تێدا کراوە بهێنرێتە پێشەوە و بەرچاو بێت..
2- وەک وتم یان ئەو هەواڵانەی کە بەشداری نوێێ تێدا دەکرێت ڕەنگی بەستەرەکی بگۆڕدرێت کە خۆتان دەزانن مەبەستم و دیستان بهێنرێنە پێشەوە. چونکە لەوانەیە بابەتێکی هەواڵێک سەرنج یان پرسیاری تێدا بنوسرێت و نوسەر یان بەشداربووەن بیریان بچێتەوە بابەتەکە بچێتە ئەرشیفەوە..
لەگەڵ رێزمدا..
من پێشتر ئاماژەم بەخاڵێک کرد ڕەنگە گەر بکرایە هەموو داواکاریەکانی تۆی پڕبکردایەتەوە ، ئەوەش لە خوارەوەی هەموو هەواڵەکان لینکێک دابنرێت بۆ نمونە :-
[color=red]هەواڵەکانی تر یان بابەتی زیاتر [/color] لەوێوە بتوانرێت هەواڵە کۆنەکان بخوێنرێتەوە.
پێشنیارێكی جوانە.
ئەگەر بەرواری هەواڵەکەت لەیاد نەبێت ناتوانی لەئەرشیفدا بیدۆزیتەوە
هەموو سەرنجەکان پوختەن و ڕەخنەکانیش لە شوێن خۆیانن.
بەم زووانە، سەفەرێکی ڕووسیای سپیم لەبەرە، ئەگەر نەڕۆیشتم، بەسەر چاوان.