فەرهەنگی سویدی ـ کرمانجی
لەسەر بڕیاری پەرلەمانی سوید، پڕۆژەیەک پاڵپشتیی ئابووری دەکرێت بۆ دەرکردنی فەرهەنگ لەنێوان زمانی سویدی و چەند زمانێکی تر.
ئەو فەرهەنگانه هەم به شێوەی پەڕتووک لەچاپ دەدرێن و هەمیش بە شێوەی سەرهێڵ لەسەر ئینتەرنێت دادەنرێن.
لەم ڕۆژانه فەرهەنگی سویدی ـ کوردیی باکوور (کرمانجی) به شێوەی کتێب کەوته بەردەستی ئاپۆرەی کورد له سوید، هەروەها لەسەر ئینتەرنێتیش لە بەردەستی هەموواندایه:
http://lexin2.nada.kth.se/sve-nku.html
بۆ ئاگاداری، بڕیاره دوای سەری ساڵی نوێی زایینی هەمان فەرهەنگ بۆ کوردیی باشوور واته بۆ "سۆرانی"ش بڵاو ببێتەوه.