تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ریکلام

ماکستۆر

ماکستۆر

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

ئەم وشانە بە کوردی چین
دعایە یان دیعایە
پرۆپاگاندا
ریکلام
جیاوازیان چییە ؟
زۆر سوپاس

سڵاو،
١- دعایه یان دیعایە لە وشەی عەرەبیی "الدعایة"وە هاتووە بە واتای (بڵاوکردنەوەی بانگەواز بۆ کەسێك، بۆ ڕێکخراوێك یان ئامانجـ (مبدأ) ـێك یان بۆ شتێکی تر. (المنجد)

٢- پڕوپاگەندە: بڵاوکردنەوەی بیری سیاسییانە و فەلسەفی و مەفهوومی ئەو شتەی کە پێویستە ڕابگەیەنرێت. بەزۆری لەناو کۆمەڵدا بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام قووڵتر و هەمەلایەنانەترە. شێوەی پڕوپاگەندە زۆرتر شێوەی شیکردنەوەی ئاقڵانەیە. هەمي ڕێکخراو و دەستە و کۆمەڵە سیاسییەکان سوود لە پڕوپاگەندە و ئاژیتاسیۆن وەردەگرن ە بە چەندان جۆر خزمەتی مەبەستی خۆیانی پێ دەکەن. ئەویش‌هەندێکیان بە قازانجی گەل و زەحمەتکێشانە و هەندێکیشیان بە قازانجی بەرەی دژ بە گەلە). (زاراوەی نوێ یان فەرهەنگی نوێ)
منیش دەڵێم لە کوردیدا وشەی "بانگەشە"مان هەیە کە دەکرێت لە بری ئەو وشانەی سەرەوە بەکاریان بهێنین.

٣- ڕیکڵام بەزۆری لە سووئیدی و ئەڵمانی و هتد... بەکار دەهێنرێت و بە واتای "بانگەشەی بازرگانی" دێت. لەبەرئەوەی لە نێوان بەرنامەکاندا دێت، لە کوردی بە "ناوبڕ"و عەرەبیدا بە "فاصل إعلاني" ناوی دەبەن و هەر چی فارسیشە ناویان ناوە "پیامهای بازرگانی".

واتە وشەی یەکەم و دووەم زیاتر لە بواری ڕامیاری و وشەی سێیەمیش لە بواری بازرگانیدا بەکارهێنانیان هەیە.

هەر بژین!