تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

دەستەواژە

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

بەڕێزان دەستەواژە چ واتایەک ئەدات، وە چۆن بەکار دێت
سەرکەوتوو بن
مەسعود

دەستەواژە (عبارت ـ عبارة) کە لە زمانی ئینگلیزیدا دە‌توانێ بریتی بێت لە
(TERM , DICTION , QUOTATION , WORD , PHRASE)، دیارە مەبەستی بەڕێزت (PHRASE)ە.
لە باری ئاساییدا، مەبەست لە "دەستەواژە" یەكەیەكی زمانییە كە لە یەك وشە زیاتر پێك هاتبێ، بەڵام (دەستەواژەیەكی ڕێزمانی) دەتوانێ لە (تەنها یەك وشه)‌ش پێك هاتبێت.

نموونەی دەستەواژەی جۆربەجۆر:
هۆنراوەی گۆران
پشیلەی تووڕە
گورگ
گورگ بە كلكی بڕاوەوە
زۆر خۆش
گەلێك زۆر

"دەستەواژە" بە شێوەیەك تەواوێتییەكی لۆجیكیی لێكگرێدراو پێك دێنێ. ئێمە لە دەستەواژەی "گورگ بە كلكی بڕاوەوە" وەك تەواوێتییەكی لۆجیكی تێ دەگەین. ئەو چوار وشەیە پێكەوە (دەستەواژەیەك) پێك دێنن.
هەروەها لە (گورگ) و (بە كلكی بڕاوەوە)ش وەك تەواوێتییەكی لۆجیكی بەبێ ئاستەم تێ دەگەین.
بەڵام لە (گورگ بە) وەك تەواوێتییەكی لۆجیكی تێ ناگەین، شتێكی كەمە. بۆیە (گورگ بە) دەستەواژە نییە.

هیوادارم ڕوون بێت.

دەست خۆش کاک دیاکۆ هەر سەرکەوتوو بیت