تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دوو كێشه لهMicrosoft Word وه RealOne plyer

كەریم قوبادی

كەریم قوبادی

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

تا ئێستا لاپەڕەم له (Microsoft Word) دروست نەكردوه بۆ تاقیكاری ئەم پەڕەیەم دروست كرد بەڵام كێشیەیەكی هەیە، بۆ نموونه كاتێكێ لە لای ڕاستەوە پەنجەرەكە بچوك ئەكەمەوه ئەو وێنە كه بە شێوەی جاڤا دامناوه لە شوێنی خۆی دەردەچێت و ئەترازێت، ئای چۆن داكوتراو بێت؟.
http://karim-qubadi.com/anfy/kurdistan.htm
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیاری دوهەم...
كاتێك لە بەشی زمانەكان له كونترۆل پانل ویندۆزەكە دەگۆرم بۆ عەرەبی كۆمپیتەرەكەم ئەكوژێتەوه دوای داگیرسانەوه كە ئەبێت به عەرەبی بەهیچ شێوەیەك پرۆگرامی(RealOne plyer) ئیش ناكات وەكو ئەوەیە كە دامنەبەزاندبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تكایه چارەسەری...

بەڕێز كاك كەریم،
پرۆگرامی MS Word بۆ درووستكردنی پەڕەی نێت بەكار نابرێت؛ ڕاسته ئەتوانیت به فۆرماتی HTM و HTML فایل سەیڤ (یاداشت) بكەیت بەڵام ئەوه تەنها بۆ چەند كارێكی دیاریكراو بەكاردێت بۆئەوه نەكراوه ماڵپەڕی پێ درووستبكەیت.

بەتایبەت بچوككردنەوەو گەورەكردنی وێنه و لەو بابەته، له وێرددا جیاوازه و وەك پرۆگرامێكی تر نیه. فۆرماتی وێرد (به HTML یشەوه) تایبەته به وێرد و وێردیش تایبەته بۆ نووسینی دۆكیومێنت.

زۆر سپاسی بەڕێزت ئەكەم كاك بەڵێن.
بەڕاستی word شتێكی خراپ نیه بۆ دروست كردنی وێب سایت لەبەر ئەوە ئەو شتانەی كه له frontpage هەیە بەهەمان شێوەش له word پەیدا ئەبێت. كاتێك وێنەیەك له word دانێم دەتوانم ئەو وێنەیە كارێك لێكەم كه لە جێگای خۆی نەجوڵێت بەڵام بۆ هندێك جاڤا نابێت تەنها كێشەی word ئەوەیە....

وادیاره هیچ بەڕێزێك شارەزایی نیه لەو بارەوه...
كێشەكەش ئەبێت وەكو خۆی بمێنێت و چارەسەر نەبێت...

من بەپێی توانا پرسیاری یەكەمتم وەڵامدایەوه و زۆر به ڕاستی دائەنێم. بەڕێزت پرسیاری دووەمت ڕوون نیه؛ چۆن لەبەشی زمان ئەتوانریت ویندۆز بگۆڕیت بۆ عەرەبی؟

تكایه پرسیاری دووەمت ڕوون بكەوه. ئەگەر مەبەستت (گۆڕینی كیبۆرده)، بۆ له كۆنترۆڵ پەناڵ ئەو كاره ئەكەیت؟

كاك بەڵێن سڵاو...

لە بەشی زمانەكان من كیبۆردەكەم كردوه به (Arabic Egypt) كە پەیوەسته به kurdi sorani bahdini وه دیاره لێره كێشەم نیه بۆ نووسینی كوردی. بەڵام لەو بەشەی كه زمانەكان دەگۆڕێت كه نووسراوه (ئەگەر Unicode ناگونجێت لەگەڵ زمانەكەی تۆ لێره ئەو زمانه هەڵبژێر كه بۆت دەگونجێ) من كێشەم نیه گەڕ نەشی گۆڕم بەڵام گەر لەسەر عەرەبی داینێم زۆر شتم بۆ ئاسان دەكات بۆ نموونه دەتوانم له هندێك پرۆگرام به كوردی بنووسم یان له پاڵتاك دەتوانم بنووسم. بەڵام نازانم بۆ لەكاتی گۆڕین پرۆگرامەكەی Real One player نامێنێت؟؟

زۆر سپاسی بەڕێزت دەكەم بۆ یارمەتیت كاك بەڵێن،