تەختەکلیل کار ناکا؟
بەڕێزان سڵاوتان لێ بێ.
دوێنە شەو پرۆگرامێکم لەسەر لاپتاپەکەم دامەزراند بۆ ئەوەی بتوانم ئەو نەرمئامیرانەی سافتوایەریان نییە،بۆیان بێنێ و دایانمەرزێنێ. زۆر باشەکاری کرد و چەند کەرەستەی بۆ بەکارخستم، بەڵام لەو کاتەوە تەختەکلیلەکەم کار ناکا، واتە ناتوانم بنووسم، پێش ئەوەی بێمە نێو سیستمەکە و لە بەشی بایوسدا بنووسم، بەڵام لە سەر شاشەکەی و لە وێبگەڕەکان و لە ئوفیس و هەموو ئەوانیتردا ناتوانم بنووسم. تکایە هۆیەکەی چییە؟