تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

بڵند گۆ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

بەڕێزان بڵندگۆ کوردییە؟ ئەگەر بەڵێ ئەوە چۆن ئەنووسرێ؟ ئەگەر کوردی نییە ئەوە واتا کوردییەکەی چییە؟
بە هەمان شێوە،
مایکرۆفۆن ( لافیتە)،
تەسجیل ( زەپت)،
نەوار (شریت، بەکرە)
جارێ هەر ئەوەندە... زۆر سوپاس

بەڕێز شووشە،
بڵندگۆ، بڵیندگۆ و بەرزەبێژیش وتراوە. باقیشیان وەک خۆت نووسیوتن، هەر وان، هەرچەند (زەبت)ە نەک (زەپت)، کە (تۆمارکەر)یش کوردییەکە‌یەتی. نەوار و شریتیش تازە ناکرێنە کوردی.

زۆر سوپاس کاک دیاکۆو کاک عەبدوڵڵا
بە نیسبەت لافیتەوە زۆر جار بیستوومە کە لە جیاتی مایکرۆفۆن بەکارییان هێناوە، ئیتر نازانم.
ئەگەر بشمازانیبا پرسیارم نە ئەکرد.

سەرکەوتوو بن

ئەوەندەی من ئاگام لێ بێت، پێوەندیی مایکرۆفۆن و لافیتە وەك پێوەندیی سەروپێ و ئەستێرەی زوحەل وایە :)
تازە مایکرۆفۆنیش تێپەڕی لەوەی بکرێنە کوردی، هەرچەند میکرۆفۆنیش دەڵێن.
ئەوەی من ئاگادار بم، لافیتە پارچەیەکە کە ئاگاداری و شتی وای لێ دەنووسرێت. لە نزیك پردەکەی وڵووبە ئەم نووسینەی سەر تابلۆیەك (کە ڕیکڵامە) سەرنجتان ڕادەکێشێت: "لافیتە دەنووسین بۆ تەعزێ، شەکراوی بووك و زاوا ئامادە دەکەین."
پەکوو، ئەمە چەندی بە چەند؟!
"نەوار (شریت، بەکرە)"، ئەی "کاسێت"تان بۆ لەبیر چووە؟! بەس ئەوەندەش!