تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئێف تی پی

fadea

Fadea

بڵاوکراوەتەوە

2005/07/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

بەڕێزان ئێف تی پی چیە؟؟
لەکوێ زانیاریم دەست دەکەوێت بەزمانی کوردی
سوپاس

فادیه، ئەوه پرۆگرامێکه بۆ ناردنی فایل و پرۆگرام، وێنە، دەنگ و ئەوەی که دەتەوێ له سرورێکدا رایبگری و بۆ ئەوەی میوانەکانی ماڵپەڕەکەت دەستیا پێ ڕابگا. جۆری زۆره بەڵام ئەمه یەکێک له باشترینیانه TurboFTP، ئەمه فێربوونێکی وای ناوێک که مرۆڤ خۆی لێ فێر بکا، پرۆگرامێک له کومپیۆتەرەکەتدا دایدەمەرزێنی و ئەوەی پێت خۆش بێ پێی دەنێری بۆ نێو سرورەکەت. کارکردنیان زۆر هاسانه و جۆرەکانیان هێندێک جیاوازی چووکە نەبێ، نییانه.
ئەو شوێنانەی که ماڵپەڕ و دۆمەن به کرێ دەدەن، ئف تی پی به خۆڕایی دەدەن به بەکارهێنەرەکانیان. دەنا له زۆر شوێن هەیه بۆ داگرتن.
به کورت و کرمانجی ئاوایه:
ئەگەر من ماڵپەڕێکم هەبێ و لەوێدا وێنە هەبێ، دەبێ شوێنێکی وەک سرورم هەبێ تاکوو وێنەکەی لێ ڕاگرم، بۆ ئەوەش وێنەکه بنێرمه سەر ئینترنێت و له سرورەکەمدا رایبگرم، دەبێ پرۆگرامێکم هەبێ بۆ ئەوەی وێنەکه بنێرم، ئەو پرۆگرامەش ئف پی تی یه.
سەرکەوتوو بی.

دەست خۆش کاک حامید . بەڵام وابزانم 2 پێناسە هەیە بۆ ftp
ftp server شوێنێک لە سەر سێرڤێر، کە لەو جێگایە ئەتوانی ئاڵو گۆری فایلەکان بکەیت، ftp سێرڤێر ئەتوانێ هەمان ناوی دۆمەینی سایتەەی هەبێ نمونە http://microsoft.com ئەتوانێ ftp://ftp.microsoft.com/
‌ پرۆتۆکۆڵی FTP کە بە مانای (فایل ترانسفەر پرۆتۆکۆل) دێت.