تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

resource hacker

daniel

Daniel

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

تکایە بە چ شێوەیەک لە بەرنامەی (resource hacker) بە کوردی بنووسم ؟
کە ئەینووسم بە م شێوەیە پیشانی ئەدات.(˜æÑÏ ÆÇíÊí Ñææ)

بۆچی؟ بۆ بە کوردیکردنی بەرنامە و شت؟

بەڵێ بۆ وەرگێڕانی پڕۆگرامەکانە

نابێت، ئەو پرۆگرامەی دەتەوێ وەریگێڕیتە سەر کوردی، بە فەرمی داوایان لێ بکە. ئەگەرنا ئاوا بایی عانەیەک نابێ.

بژین.

سوپاس کاکە هەڵۆ وەڵا ئەگەر بەتەمابم بێگومان پێیان ئەڵێم لەبەر ئەوەی ناکرێت ئەبێت بە (دزی کردن) بەتەمام جارێکدا چەند کارێک بکەم تەنها بۆ فێربوون .
وەک چۆن (CCleaner) کراوەتەوە بە کوردی.

کاکە هەڵۆ ئێستا کێشەکەی من تەنها لە نوسینی (ێ)دایە ئەگەر نا هەموو پیتەکانی تر بەم تەختە ڕەنگینەی (کوردئایتی)دەنووسێت.

ئەو نەرمەکاڵایەی کە تۆ داوای بۆ بەرز دەکەیەوە بۆ وەرگێڕان، خۆیان کەشوهەوای وەرگێڕانت بۆ ئامادە دەکەن، ئیتر لەوانەیە پەڕگەکانت پێ بدەن، لەوانەیە وەکو ئەوەی Ccleaner لەسەر ڕاژەیەکی وەرگێڕانی خۆیان هەژمارێکت بۆ بکەن.