تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

kickstarter

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

خۆزگە کوردیش بەشداردەبوو لەم جۆرە پڕۆژانە
[url=http://www.kickstarter.com/]http://www.kickstarter.com/

[/url][url=http://www.kickstarter.com/projects/julietaulanovsky/the-montserrat-typeface?ref=card]http://www.kickstarter.com/projects/julietaulanovsky/the-montserrat-typeface?ref=card[/url]

دەستخۆش بۆ بەستەر و پێشنیارەکە کاک بەردەقانی
بەڕای من فۆنتی سەرچاوەکراوە زۆر گرنگیەکی ئەوتۆی نی یە بۆ ئێستای کورد. ڕاستە لە فۆنتی سەرچاوەکراوەدا زیاتر بەشداربووان دەتوانن بڕیار بدەن فۆنتی زمانەکانیان چۆن بێت و گیلف و میلف پێویستی بە ملیاری ئال سعود و شەقی ئوباما نی یە، بەڵام لە لایەکی ترەوە بۆ ئێمەی کورد زیاتر لە دامەزراندنی ستاندارد دورمان دەخاتەوە. ئێستا ئەم یونیکۆدە هەیە و ستاندااردێکە لە هەموو جیهاندا پەێڕەو دەکرێت و ئەندامانی کوردئایتیگروپ چەندەها ساڵ شەونخونیان لەگەڵ دامەزراندنی یونیکورددا کردووە کەچی هێشتا زیاتر لە نیوەی کورد هەر فۆنتەکانی مام علی بەکاردەبەن، جا چڕای ئەوەی سەرچاوەکراوەش بێت وەڵا ئەو کاتە چەندەهای وەک مام عەلیمان لێڕاستدەبێتەوە.

بژین

[url=http://www.kickstarter.com/]http://www.kickstarter.com/[/url] پەیوەندی بە فۆنتی سەرچاوەکراوەوە چییە!

[b]Kickstarter is the world's largest funding platform for creative projects.[/b]

The goal is to rescue what is in Montserrat and set it free, under a free, libre and open source license, the [url=http://scripts.sil.org/OFL]SIL Open Font License[/url].

ڕێزتان هەیە کاک حمید، ئەمە تەنها یەکێکە لە پڕۆژەکان کە لایسنسەکەی ژێدەرکراوەیە

ئەمەش مەنجەڵی هەڵمپەست:
[url=http://www.kickstarter.com/projects/1203647021/the-powerpot?ref=discover_pop]http://www.kickstarter.com/projects/1203647021/the-powerpot?ref=discover_pop[/url]

هههههههههههه، ئەمە وەک نوکتەی لادێی/ هەورامی/هەولێری وایە کاک بەردە:) با یەک دوانێک توڕەکەین
مەنجەڵی بوخار و فۆنت چ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە هەیە.
دە کەواتە پێمان بڵێ تۆ لەچ ڕوویەکیەوە ئەڵێی خۆزگە کورد بەشدار دەبوو؟!
ئەوەندە خەریکی کۆد نووسینی قسەکانیشت وەک کۆدیان لێهاتووە، چەن ئەیەی بەزیا بێ، چۆن لێی تێئەگەیت کەیفی خۆتە :)

هەرچەندە هەندێک پرسیار، پێویست بە وەڵام ناکات، بەڵام ...

هەزار ساڵە لە هەولێر، دوای وشکبوونی قوڕاوەکەی سەیداوە، ئاوی خواردنەوەش نییە. تا ئێستا ئەم گەلە بیری لە هیچ چارەیەک کردۆتەوە؟ بەڵێ:‌ مژینی سۆندەی مزەخخەی ئاو. ئەگەر کوردێک چارەیەک بۆ کێشەی بێئاوی بدۆزێتەوە، دەتوانێت لە کیکستارتەر سپۆنسۆر بکرێت.
بۆیەش بەستەرەکەیم داناوە، تا بەڕێزتان بیخوێننەوە.

وەڵا من ساڵی نەوەدەکان لە گەڕەکی سەیداوە دادەنیشتم هەر قوڕاو بوو وشکی نەکردبوو :) دەستخۆش ئێستا تۆزێک تێگەیشتم:)