تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرینتەر بۆ ویندۆزی ٨

schanau

Schanau

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

سڵاو / تایبەت بۆ کاک زەندی بەڕێز
وا بۆ هەفتە زیاترە کە ویندۆزی هەشتم دامەزراندووە، بەڵام هەرچەند ئەکەم پرنتەر (Drucker) دانامەزرێ. پەیامێک دێ ئەڵێ ئەو پرنتەرە بۆ ویندۆزی ٨ نابێت. جۆری پرنتەر . wifi 2575 HP Photosmart , درایڤەرم دەست ناکەوێ. نازانم چارە هەیە یان ئەبێ یەکێکی تری بۆ بکڕم، یان بیگێڕمەوە بۆ دواوە ( ویندۆزی ٧ )
ئەوپەڕی ڕێز

به‌رێزم سه‌ردێری بابه‌ته‌که‌ت هیچ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ت نیه‌ سه‌ردێر به‌ ئینگلیزی بابه‌ت به‌ کوردی جارێکی تر به‌ گونجاوی بنوسه‌ وه‌ جارێ له‌سه‌ر ویندۆس 7 ه‌ که‌ پرێنته‌ره‌که‌ت کار پێ بکه‌

ویندۆز هەشت بۆ بەکارهێنان بشایە بە بەلاش و بۆ تاقیکاری دای نە ئەنا , شکور مایکرۆسۆفت درکی بەوە کردوە خەڵکانێک هەنت ئەتوانن لەو باشتر بنیات بنێن و چی تر شێری مەیدانەکە نییە و پێویستە ڕای بەکاربەر بزانێ هەرچەندە هەر سەرچاوە داخراویشە .,بگەڕێوە بۆ ویندۆز حەفت .

سەرچاوم بەڕێز!
ببورە لەدرەنگ وەڵامدانەوەم ، نازانم ویندۆزەکەت ٣٢ یا ٦٤بیتە ، بەڵام هەر کامیانبێت، دەتوانی [color=#ff0000][url=http://www.siliconguide.com/drivers/device/646/]لــــــــەم بەســــــــــتەرە [/color][/url]دایبگریت ، کێشە نییە هی ویندۆز ٧ دابگرە.
ئەگەر دانەمەزرا، کرتەی ڕاست لەسەر درایڤەرەکەبکەو Run as administator ، ئەگەر هەرنەبوو کرتەی ڕاستی لەسەربکەرەوە ئەم جارەیان Properties پاش ئەوە لەو پەنجەرەیەی دەکرێتەوە دووەم نوسراوە Compatibility هەڵبژێرە ، پاشان Compatability mode لەوێدا چوارگۆشەکە ئیشارەتبکە وەکو ویندۆز ٧ یا XP دیمەزرێنە.
ئەگەر ڕوون نییە، وێنەکەشیت بۆ دائەنیێم
[color=#ff0000]تێبینی:-[/color]
هەندێک پرینتەر دەبێ لەکاتی دامەزراندنی درایڤەرەکەیدا، بەسترابێت بە کۆمپیوتەرەکەوەو داگیرسابێت.
سەرکەوتوبن