تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

Advance Kurdish Edit

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

برادەرێک ئەم بەستەرەی بە ئیمەیل نارد:
http://boloorian.free.fr/

بەستەری بەرنامەیەکی نووسینە بۆ زمانی کوردی و فارسی.

دەستخۆش کاك ئاراس!

بەشە كوردییەکەم داگرت و هەندێكم تاقی کردەوە؛ بەسوودە، بەتایبەت فۆنتەکان "پارانەکان و پاڤانەکان" :) (ناوی وێنۆچکەکەم بە یەكێك لەو فۆنتانە نووسیوە!). بەڵام لەبەر ئەوەی وەشانی بەلاشە، ناتوانی پەڕگەکەت پاشەکەوت بکەیت.

لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، هەندێك لە فۆنتەکان لەوانەی ئەم سەکۆیە ئەچن... ئایا نەرمەواڵای بلووریان دروستی کردوون یان دەستسازی ئێرەن ئەو فۆنتانە؟ چونکە ئەو فۆنتەکانی گونجاندۆتە بەرنامەکەوە و لەگەڵ تەختەکلیلێکی فارسیدا دادەمەزرێنە سەر ژمێرەکەکەت!!! هەندێك لە دەقەیاریدەکانیم خوێندەوە، هیچ ئاماژەیەكی بە سەرچاوەی فۆنتەکان تێدا نەبوو!!! ئایا زانیاریی زیاتر هیچ هەیە؟! یان ئایا هیچ پێویست دەکات ئاماژە بەوە بکرێت لە دروستكردنی نەرمەواڵادا؟!!

بڕوا بکە، وەکو بانگهێشت بۆ بەرنامەکە بەستەرەکەیم بۆ هاتبوو، منیش داوای زانیاریم کرد زیاتر. بەس تاکو ئیستا وەڵامم وەرنەگرتووە.
لە زمانەکاندا خستمە سەر other ئیدی توانیم تەختەکلیلەکانی خۆم بەکاربهێنم.