تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ دیـــزاین

گووگڵ بەرنامەیەکی ۱٤۹ دۆلاری کردە خۆڕایی! نیک کۆلێکشن بۆ دەستکاریی وێنە.

Sarchia Banokay

Sarchia Banokay

بڵاوکراوەتەوە

2016/04/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە

پاشکۆقەبارە
Image icon nikcollection3.jpg120.91 ک.ب.

ئەو بەرنامەیەی کە ڕۆژانێک بە ٥۰۰ دۆلار بوو، ئێستا بەتەواوی بووەتە خۆڕایی و بێ بەرامبەرە.
نیک کۆلێکشن ئەو کۆمەڵە ئامرازەی دەستکاریکردنی وێنەن کە لەلایەن گووگڵەوە پشتگیری لێدەکرێت. لە سەرەتادا بەهاکەی ٥۰۰ دۆلار بوو و لە ساڵی ۲۰۱۲ کرا بە ۱٤۹ دۆلار، ئێستاش بەخۆڕایی بەردەستە بۆ دابەزاندن بۆ هەموو کەسێک.
گووگڵ ئەمەی لە ۲٦ی ئادار ڕاگەیاند، کە ئەوان لە ئێستا زیادتر تیشکیان خستۆتە سەر بەرنامەکانی دەستکاریی وێنە بۆ مۆبایلەکان، و بڕیارمان دا کە نیک کۆلێکشن کە تایبەتە بە کۆمپیوتەرە کەسییەکان بکەینه خۆڕایی. هەموو ئەو کەسانەشی لە ۲۰۱٦ پارەیان داوە بۆ کڕینی ئەم بەرنامەیە، پارەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.
ئەم کۆلێکشنە لە حەوت بەرنامە پێکدێت، بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک بەردەستە. دەتوانرێت وەک فیلتەر بۆ هەردوو بەرنامەی ناوداری دەستکاریی وێنە؛ فۆتۆشۆپ و لایتڕووم زیاد بکرێت.
[url=https://www.google.com/nikcollection/]لەم بەستەرە[/url] کە هیی ماڵپەڕی فەرمیی نیک کۆلێکشنە دەتوانن بەرنامەکە دابەزێنن (قەبارەی ٤۳۰ مێگابایت)، هەروا هەر لەم ماڵپەڕە دەتوانن ئاشنابن بە هەریەک لە حەوت کۆلێکشنەکە لەڕێی کۆمەڵێک ڤیدیۆی فێرکارییەوە.

سەرچاوە: [url=http://qz.com/649959/google-just-made-its-149-professional-photo-editing-software-free/]http://qz.com/649959/[/url][/b]