تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کوردو گوگڵ ئەدسێنس ؟ Google AdSense

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2014/02/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

سڵاو.
لە ئەوروپا و دەرەوە لە بلیگێکی تایبەتی بچوکەوە یا ڤیدیۆیەکی چەند چرکەییەوە تاکوو دوایی هەمووی تموحێکی ماڵی لە پشتە Online Marketing. بەناوبانگترینیان لەڕێگەی گوگڵ ئەدسێنسەوە Google AdSense. تێبینییەکەم یان پرسیارەکەم ئەوەیە ئایا ئەو هەموو ماڵپەڕە کوردییانەی هەن هیچیان ئەو ئامانجەیان لە پشتە یان تەنها وەکوو گوڵەبەڕۆژە خواردن خۆیانی پێوەخەریک دەکەن؟ یاخوود ئەم سیستەمە پشتگیری زمانی کوردیو کوردستان ناکات؟! (( ئایا هیچ یانەو فۆڕمو بابەتێکی کوردی هەیە لە چوارچێوەی ئەم باسەو خۆ خەریککردن پێیوەی)).
سوپاس بۆ ئێوە.
سەفین

سڵاو
ئەم سیستەمەی گۆگڵ هیچ کێشەی نیە لەگەڵ ماڵپەڕی کوردی یان هەر جۆرێکی تر، تەنها چەند ڕێنماییەک هەیە کە دەبێت کەسی بەشداربوو پابەندبێت پێوەیان (بۆ نموونە؛ نابێت خەڵک بەدەستی ئەنقەست بنێریت بۆ کلیل کردن لەسەر ڕێکلامەکان یاخود ڕێکلامەکە لە شوێنێکی وا دەبنێیت لە ماڵپەڕەکە کە خەڵک لێی بشێوێت کە ئایا ئەوە ڕێکلامە یان بەشێکی تایبەتی ماڵپەڕەکە خۆیەتی).
سەبارەت بە بەکارنەهێنانی ئەم جۆرە لە ڕێکلام لە ماڵپەڕە کوردییەکان بەشێوەی بەربڵاو من بۆ چەند هۆیەکی دەگەڕێنمەوە:
- نەبوونی زانیاری تەواو دەربارەی ئەو سیستەمە و چۆنیەتی کارکردنی.
- نەبوونی کەسی تەکنیکی شارەزا.
- نەویستنی ئەم جۆرە لە ڕێکلام لەلایەن خودی خاوەن ماڵپەڕەکان.

بۆ دانانی ئەم جۆرە لە ڕێکلام لە هەر ماڵپەڕێک، کارێکی زۆر سادەیە، تەنها هەژمارێکی گۆگڵت پێویستە. لەناو سیستەمەکە قەبارە و جۆری ڕێکلامەکە دەستنیشان دەکەیت دواتر سیستەمەکە کۆدێکت دەداتێ کە بیخەیتە شوێنی ئامادەکراو لە ماڵپەڕەکەت.

لەگەڵ ڕێزم