تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وەرگێڕانی وشەی ئینگلیسی بە پاشگری able

umedkurd

Umedkurd

بڵاوکراوەتەوە

2014/02/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

لە dictioدا زۆر لەو وشانەی دەمانهەوێ وەریانگێڕین یان پێشتر وەرگێڕدراون، پاشگری ableیان هەیە (وەک abolishable, Miscible, acceptable, accountable, applicable, detachable). بۆ ئەم دەستە وشانە پاشگر یا پێشگر یا چەند دانە پاشگر یا پێشگری تایبەت هەیە کە وەرگێڕانییان هاسان بکات؟ ئێستا هەر یەکەی بە جۆرێک کراوەتە کوردی. بە "جێ" و "شیاو" و "بەر" و "توانا" و "بە" و "پەزێر" و "ی" و .... وەکوو جێباوەڕ، شیاوی دیتن، بەرپرسیار، بەئاریشە، تووانای تێپەڕنەبوون، ژماردنی و ...

قابیل، ئەم وشەیە هەر چەندە ئەسڵەکەی عەرەبی‌یە، بەڵام لە کوردی‌و فارسیشدا زۆر بەکار دێت، قابیلی قبووڵ، قابیلی لەناوچوون، هتد.

سپاس بۆ تێبینییەکەت. قابیل بە کوردی دەبێتە شیاو، شایان. شیاوی لەناوچوون، شیاوی جێبەجێکردن، شیاوی باس
کەواتە جارێ هەر بە شیاو/شایان دەیاننووسین

دەست خۆش بۆ تێبینی‌یەکەت، شایان باشترە لە شیاو، شیاو بە واتای لەبار "گونجاو" دێت زیاتر، وەکو "کاری نەشیاو".