تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هەڵەبجە[.]com بە عەرەبی تۆمار بوو نەک کوردی؟

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

جاری یەکەم و دوەم: Kurdish
جاری سێیەم: Arabicم هەڵبژارد بۆ هەڵەبجە[.]com
ئەمە جاری سێیەمە لە dreamhost بینێرمەوە، ئاخر جار کوڕانی سەپۆرت وتیان لۆگەکە ئەڵێ هەڵەی گونجانی زمانەکەیە، پیتەکانم بە کیبۆردەکەی کاکە سیا نوسی واتە هیچی تیا نیە خۆم دروستم کردبێت.
کاکە هۆژە و هاوڕێیان لە جێگای تر تۆماریان کرد، ئەمەوێ بزانم لەوێ بە زمانی Kurdish سەرکەوتوو بوو؟ چونکە ئەترسم Kurdish کرمانجی/لاتینی بێت لای دریم هۆست؟
سوپاس
نامەشم نوسی بۆ دریمهۆست تا بزانم Kurdish لە کوێوە هاتوە و لای ئەوان یانی چە!

Thanks for writing in! The list comes from the registrar. The character

encoding IDN is kur for kurdish.
کەواتە:
چوینە ئێرە
http://www.verisigninc.com/en_US/products-and-services/domain-name-services/value-added-products/idn-domain-names/idn-code-points/registration-rules/index.xhtml
ئەنجا
http://www.verisigninc.com/assets/languagefiles/KUR.html
بۆمان دەرکەوت کە KUR بۆ کرمانجیە نەک سۆرانی (U+400 و U+500)
[url=http://www.verisigninc.com/assets/idn/idn-arabic.html]ئەمەش عەرەبی [/url]کە تەواو تەماشام نەکردوە بەڵام لانی کەم زۆربەی پیتەکانی ئێمەی تێدایە
تکایە ئەگەر شتێکی جیاوازتان لایە تەعدیل و بۆیاخمان کەن

کاک هیوا، من لە dynadot.com تۆمارم کرد بێ کێشە تۆماربوو، تەنها زمانی کوردیم هەڵبژارد.
من سەیرم کرد، بێ کێشە تۆمارکراوە، من لایخۆم نووسیم هەڵەبجە.com بێکێشە پەڕەی ئێرە کراوە.
دیارە دوای پەیامەکەی تۆ، dreamhost بەشی کوردیەکەی نوێکردیتەوە، چونکە، من لە dynadot.com سەیری دۆمەینەکەی هەڵەبجەم کرد نوسراوە گیراوە، خاوەنەکەیم داگرت، ئەم زانیاریانەی دامێ.
Domain Name: XN--NGBI3FUV9EBC.COM
Registrar: NEW DREAM NETWORK, LLC
Whois Server: whois.dreamhost.com
Referral URL: http://www.dreamhost.com
Name Server: NS1.DREAMHOST.COM
Name Server: NS2.DREAMHOST.COM
Name Server: NS3.DREAMHOST.COM
Status: ok
Updated Date: 28-may-2013
Creation Date: 28-may-2013
Expiration Date: 28-may-2014
واتا ئەوەی ئەمڕۆکە تۆمارت کردووە ئەویان دروست و تەواوە، واتا بە سۆرانیە.
من پێشوتر ئاماژەم پێکرد، کە هەندێک کۆمپانیا هێشتا پشتگیری ناکەن، دەبێت پەیوەندیان پێوە بکەی ئینجا چارەی دەکەن، بەڵام دیارە ئێستا لە dreamhost کێشەکەی چارە بوو.
کاک هیوا، لە زۆر شوێن ئەوەی من پەیوەندیم پێوەکردبێت بێ کێشە سۆرانیەکە ئیش دەکات، بە تایبەتی dynadot.com و webnames.ca بێ کێشە بۆ سۆرانی کار دەکات، وە لە Name.com چارەبووە.
تەنها ئێستا کێشەی com (کوم) ماوە، چونکە بە عەرەبی جێگیرکراوە، واتا (ک) بە شیفت و دوگمەی ک (ك) نووسراوە، ئەگینا [url=http://www.101domain.com/%D9%83%D9%88%D9%85.htm]لێرە[/url] پاشگری (کوم) بەردەستە.

بەهەرحاڵ، پیرۆزە ئێستا [url=xn--ngbi3fuv9ebc.com]هەڵەبجە.com[/url] بێ کێشە ئیش دەکات.

کاکە هۆژە سوپاس ماندوو بویت دیارە زۆر بە پەلە نوسیومە.
بەڵێ ئێستا هەڵەبجە.com تۆمارە. بەڵام دوای ئەوەی زمانەکەم کرد بە Arabic
چونکە ئەگەر بچیتەوە سەر لینکەکان verisigninc U+600ی لەوێ لەژێر Arabic داناوە نەک لەژێر Kur یان Kurdish. کەواتە ئەگەر دریم هۆستیش دەستکاری بکات، هەڵە ئەکەین ئەبێ شتەکە لە بنەڕەتەوە تێ بگەین.
ئەمە "من پێشوتر ئاماژەم پێکرد، کە هەندێک کۆمپانیا هێشتا پشتگیری ناکەن، دەبێت پەیوەندیان پێوە بکەی ئینجا چارەی دەکەن، بەڵام دیارە ئێستا لە dreamhost کێشەکەی چارە بوو."
ناتەواوە چونکە ئەوان هیچیان نەکرد، هەردوو جار کە داوای تۆمارکردنەکەمان نارد، سیستەمەکە هەڵەی character mismatch ی ناردبوەوە بۆمان. بۆیە ناچار هەستم کرد کەوا Kurdish/KUR سۆرانی نیەو کرمانجیە، هەر واش دەرچوو.
ڕێزم