تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

نووسەری کوردی بۆ ئایفۆن

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon i.png63.05 ک.ب.

بۆ یەکەم جار دوای نزیکەی ساڵێک سەیری ئامارەکانی نووسەری کوردیم لە ئەپستۆر. کە سەیرم کرد، کە تەماشام کرد، کە دیقەتم دا، جەماعەت هەموو ...
تەنها هەفتەی ڕابردوو 465 جار داگیراوین، کە زیاتر سەیرم کرد، بینیم زۆربەی هەفتەکان، ساڵیکە، داگرتنەکان لە 2000 بەسەرەوەن لە مانگێکدا.

وامزانی کەس ئایفۆن بەکارناهێنێت! جا لەبەرئەوەی ئێستا دووبارە دەبێت ئابوونەی ساڵانەی ئەپ-ستۆر نوێ بکەینەوە و 80 ئێرۆی سوور ڕەوانەی هەژماری خانەوادەی خوالێخۆشبوو، جێ و مەکانی بەهەشت بێت، ستیڤ جۆبز بکەین و سپۆنسەرە پێشتر ناسراوەکەشمان لە ئەوپەڕی بێدەنگیدایە و لێی ناگیرێت زۆر مەشخوولە، بۆیە دەڵێم 2 ڕێگامان لە پێشە:
1. نرخی نووسەری کوردی بۆ ئایفۆن بکەیەنە 50 دۆلار. ئەمەش دوو قازانجی هەیە: ا. تا کەس ئایفۆن بەکارنەهێنێت ب. ئەگەر هەر نەوەستان، قازانجی مانگانەی دەبێتە 100 هەزار دۆلار ( جا ئەگەر 4 ئەپی باشمان هەبێت، بیری نەوتمان بۆ چییە )
2. نامەیەک بۆ دکتۆر دلۆڤان بەختیار بۆتانی بنووسین (سەرۆکی هەمیشەیی ئەپڵ)، تا عەفوو بکرێین لە ئابوونەدان.

1. You cannot turn a free app into paid
2.I have the Halabja memorial app to publish so let me pay 40;)
3. I can host it under a different developer for free
Soon half of the kebab shop Kurds will be using MacBook air
Respect