تۆ لێرەیت

ماڵەوە ســـه‌كـۆ

یاساکانی بڵاوکردنەوە

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ.

بۆ بەرز ڕاگرتنی ماڵپەڕ و سەکۆی کوردئایتیگرووپ و پارێزگاری کردن لە میوانان و‌ ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەم سەکۆیە بە پێویستمان زانی یاسایەک دابڕێژین بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە ماڵپەڕەکەمان بەڕێوەببەین و وەک هەموو گەلانی تر لەم بوارە گرنگەدا دوا نەکەوین و لە پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای جیهان ئاگاداربین.

1/ هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە سەردانی ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ بکات وە ئازادە لە خوێندنەوە ‌و سوود وەرگرتن، ئەگەر ئەندامیش نەبێت ، بەڵام دەبێت خۆی تۆماربکات و ببیتە ئەندام بۆ ھەموو جۆرە پرسیار و ھاوکاریەک لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری.

2/ بۆ ئەوەی ببیتە ئەندام‌ دەبێت بە ‌ھەموو یاساکانی ئەم ماڵپەڕە ڕازیبیت وە بەناوێکی شیاو و‌ پۆستی ئەلەکترۆنى چالاکت ھەبێت.

3/ نابێت ئەم ماڵپەڕە بکرێت بە پێگەیەک بۆ مەبەستی تاکە کەسی، ڕامیاری، ئایینی وە دژایەتی کەسایەتی ...هتد،

4/ نابێت سەکۆ بەکاربھێنرێت بۆ مەبەستی ڕێکلام و بازرگانی کردن، بێ ئاگاداری بەڕیوەبەران.

5/ خۆ تۆمارکردن بە زیاتر لە ناوێک یاخوود نازناوێک بۆ مەبەستی دژایەتی و هەرا‌سانکردنی بەکارھێنەری تر دەبێتە هۆی داخستنی هەژمار و ڕێگەگرتن لە دووبارە سەردان.

6/ ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ زانیاری تایبەتی هەموو ئەندامێک دەپارێزێت وەک ناونیشانى ئایپی و وشەی تێپەڕبوون، بەڵام کوردئایتیگرووپ پەرپرسیارنییە لەو زانیارییانەی لەلایەن خودی بەکارهێنەرەوە لە سەکۆ یان بۆچوونەکاندا دادەنرێن.

7/ دانانی وێنە یان بەستەرى ماڵپەڕی ڕووت ( سێکسی)، ڤایرۆس ، پرۆگرامی نایاسایی وەک کراک ، سێریاڵ ، هاککردن قەدەغەیە.

8/ هەموو جۆرە پەیامێکی ناشیاو لادەبرێت، ئەگەر پێویست بکات بەکارهێنەر ئاگاداردەکرێتەوە.

9/ دانانی هەواڵ و زانیاری سەکۆ کوردییەکانی تر قەدەغەیە ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوەکەی نەکرێت.

10/ کاتێک پرسیار دەکەیت دەبێت راستەوخۆ سەردێڕی پرسیارەکەت لەبەشی پەیامدا بنوسیت بۆ ئەوەی بەئاسانترین شێوە هاوکاری بکرێیت، نابێت سەردێری پەیام لەم وشانە یا ھاوشێوەی بن وەک : یارمەتی ، پرسیار ، هاوکاری ...هتد،

11/ ئەندام دەبێت هەوڵ بدات هەموو بەشەکانی سەکۆ تاقی بکاتەوە پێش ئەوەی پرسیارەکەی بکات وە دەبێت پرسیار یان بەستەر دانان لەبەشی خۆی دابکرێت. نابێت لەناو پرسیاری کەسێکی تردا پرسیاریکی نوێ بکرێت.

12/ مافی هەموو نووسراو و بابەتەکان پارێزراوە بۆ کوردئایتیگرووپ، بۆیە ئەرکی هەموو ئەندامان و بەڕیوەبەرانە کە بیپارێزن وە بەڕیوەبەران ئاگاداربکەنەوە ئەگەر ھەر پێشێلکارییەک لە شوێنیکی تردا بەدی کرا.

ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ دەرگای کراوەیە بۆ هاوکاری و یارمەتی ھەموو کەسێک ئەگەر هەر بیروباوەڕێک یان ئایینێکی هەبێت، بێگومان لای ھەمووان ئاشکرایە کە کوردئایتیگرووپ تاکە سەکۆ نییە مەرج و یاسای دانابێت ، بەڵکو هەموو سەکۆکانی جیھان یاسای تایبەتی خۆیان هەیە بۆ بەڕیوەبردن و هەڵسوڕاندنی کارەکانییان.

کوردئایتیگرووپ ماڵی هەموو کوردێکی دڵسۆزە، بۆیە ئەر‌کی ھەموو دڵسۆزێکە هەوڵی پاراستن و بەرەوپێش بردنی بدات.

باوەشێک خۆشەویستی بەڕیوەبەرانی کوردئایتیگرووپ.