تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

پڕۆژەی وەرگێڕانی تویتەر (Twitter) بۆ زمانی کوردی

Hozhan

Hozhan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔154۔ )

 

پاش تێکووشانێکی زۆر لە بەکوردی کردنی تویتەر، دوێنێ بەفەرمی زمانی کوردی سۆرانیش لەپاڵ زمانی کرمانجی زیادکرا.
لای زۆرمان ڕوون و ئاشکاریە ماوەیەک لەمەوەو بەر تویتەر زمانی کوردی زیادکرد بۆ سیستەمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی تر، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڤاڵانی کوردی کرمانجیش هەمان داواین ناردبوو پێشتر بۆ بەکوردی کردنی تویتەر لەگەڵ برایانی سۆرانی، لێرە کێشەک درووست بوو کە بە کام زاراوەی کوردی بێت تویتەر، بەڵام پاش تێکۆشانێکی زۆری برایان توانرا هەردوو زاراوە کرمانجی و سۆرانی زیادبکرێت.
بۆ هەر وەرگێڕێک کە ئارازوویتی بەشدار بێت لە وەڕگیڕان لەم[url=http://translate.twttr.com/home] بەستەرە[/url] بچۆ ژوورەوە زمانی کوردی هەڵبژێرە، دەست بکە بەوەڕگێران.

گەر هاتوو تۆ پێشتر لە سیستەمی وەڕگێران کارت کردبێت لەزمانی تر بۆ نموونە لەبەشی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی کرمانجی، بەڵام ئارەزووتە بەشدار بیت لەبەشی وەڕگێران لە بەشی کوردی زمانی سۆرانی، تکایە لەم [url=https://support.twitter.com/forms/translation]بەستەرە[/url] هەڵبژاردەی دووەم هەڵبژێرە (A feature improvement) داوای گۆڕینی زمانەکە بکه (Want to switch language)، لە ماوەکی کورت وەڵامی داوایەکەت بە ئیمەیل پێدەگات، گەر بۆیان جێبەجێ کردی، تەنها لە تویتەر بچۆ دەرەوەوە و[url=http://www.wikihow.com/Clear-Your-Browser%27s-Cookies] وێبگەڕەکەت پاکبکەرەو[/url] دووایی دووبارە چوونەناو جێبەجێ بکە لە سیستەمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی تر، ئینجا زمانی کوردی ناوەڕاست هەڵبژێرە، بەم جۆرە تۆ بەشدار دەبیت لەتیمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی کوردی سۆرانی.
لێرە دەتوانن سەرجەم بۆچوونەکان دابەشکەین گفتووگۆی ووشەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی باس بکەین، یاخوود لە[url=http://translate.twttr.com/cms/node/2882]سەکۆی تویتەر[/url].
سەرکەوتوو بوون.

بۆچوونەکان

کە وەرگێڕانەکان بە کۆتا هاتن، ئەوکات بە شێوەیەکی فەرمی ئەو داوایەشیان لێ دەکەین :) بزانین بۆمان ناکەن بە ساڵنامەی کوردی.

بەڕێزان دەستان خۆش كارێکی مەزنە بەڵام هەندێك وشە هەیە کە دەبێت زێتر گفتوگۆی تێدا بکرێت.داڕشتنی وشەکان پێویستە کورت و واتادار وە ئەگەر پڕ بە پێستی وشەکە خۆی نەبوو دەبێت زۆر نزیك بێت لەو وشەی وەرگێڕدراو.هەندێك وشە کە لای خۆمەوە پیویستی بە هەڵوێستە کردنێکە.
بۆ نموونە :

وشەی Direct Message زۆرترین دەنگ کە بەدەستی هێناوە.کە بەڕێز هۆژا کۆیی یە کە لە وەرگێڕانەکەدا نوسیوێتی پەیامی ڕاستەوخۆ،بەڵام وشەی Massega
لە کوردیدا واتای نامە دەگەیەنێت بە دەستەوە. بەهەمان شێوەی بۆ وشەی Message کە پەیام ی بۆ بەکار هاتووە.
وشەی Home دەستپێک ی بۆ دانراوە لەگەڵ سەرەتادا بەڵام زیاتر ماڵەوە بەکاردێت.کە بۆی دانەنراوە.
وشەی Login و Logout لە نێوان وشەکانی چوونەژوورەوە و چوونەژوور و دەرچوون هیچ رێكخستنێکی نیە.لە ڕووی ژمارەی پیت و نزیکی دەنگەکان.
وشەی Mobile Web هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە و وەك خۆی ماوەتەوە.
وشەی Discover وەرگێڕدراوەو کراوە بە بدۆزەوە کە دەبوو (بدۆزەرەوە) بوایە لە کاتێکدا Discover واتا دەدۆزێتەوە و دەتوانین کورتی بکەینەوە بۆ دۆزینەوە.
وشەی Privacy Policy چەند چوار دانە وەرگێڕاومان هەیە.بەڵام دەتوانین (سیاسەتی خۆیی) بەکاربهێنین.
وشەی Advertiser سێ وەرگێڕدراوەی هەیە،کە بڵاوکەر لەوانی دیکە بە خاس تر دەزانم و تێیدا نیە.
وشەی Connection (پەیوەندی) وەرگێڕانەکەی تەواوە،بەڵام لێرەدا بە واتای وەرگێڕدراوەکەی نایەت،بەڵکو ئەم فرمانە لە تۆڕەکانی ئینتەرنیتدا وەك ئامرازی بەستنەوە بەکاردێت بۆ نموونە کاتیك کرتە بکەین لەم فرمانە لە تویتەردا ئەو هەژمارانەی ترمان نیشان دەدات کە هەمانە لە سایتەکانی تر وەك یاهوو لاینکید ئین و فەیس بووك ....هتد واتا بەستنەوەی هەژماری ماڵپەڕە جیاکان پیشبینی وشەی بەستن یان داڕشتەی ئەو وشەیەی بۆ دەکەین کە دابنرێت.
وشەی Traffic بە واتای هاتووچۆ وەرگێڕدراوە.بەڵام لە ماڵپەڕەکاندا وشەی Traffic زیاتر دەچێتەوە سەر ئاماری ئەو ماڵپەڕەو دەبێتە بەشێكی.نمونە هەژمارەی سەردانکەرانی پەڕەیەك لە ئینتەرنێتدا.
وشەی Browse interest و Browse Categories وشەی Browse بە هێنان وەرگێڕاوە لە کاتێکدا بە واتایی گەڕان دێت.
وشەی Mentions Tab وەرگێڕاوە بە بازدەری ئاماژەکان Tab كراوە بە بازدەر بەڵام بە واتایی گوێ یان زمانە دێت.

بەهۆیی بونی کێشە لە کۆمپیوتەرەکەمدا نەم توانی ئەوانی دیکەش باس بکەم ..زۆر سوپاس..دەستان خۆش.

ئەو وشەی لات پەسەندە دەنگی بدەرێ,ئەگەریش نییە زیادی بکە.

تكایە هاوڕێیان با خێراكەین

پەڕەکان