تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

وەرگێڕانی ماڵپەڕی (yts.to) بۆ زمانی کوردی

danataha11

Danataha11

بڵاوکراوەتەوە

2015/03/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

لە جیهانە قەرەباڵەغەکەی ئینتەرنێتدا زۆر بابەتی تێدا کۆبۆتەوە ! بابەتی فیلمیش یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگەکانی ناو ئینتەرنێت ئەمە سەرەڕای مافی پاراستن و لەبەرگرتنەوەی فیلمەکان بەڵام هیشتا فیلمەکان دزەیان پێدەکرێت و دەخرێنە ناو ڕووپەڕەکانی ئینتەرنێت و گەلێک خەڵکان هەر لە ئینتەرنێتەوە تەماشایی فیلم دەکەن.

لە ئێستادا هەندێک ماڵپەڕ کار لە فیلمدا دەکەن و فیلم بڵاودەکەنەوە. یەکێک لەو ماڵپەڕە نوێ و سەرکەوتووانەی کە کار لە فیلمدا دەکات ماڵپەڕی [url=https://yts.to/]yts.to [/url]یە. ئەم ماڵپەڕە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە کارەکانی کرد و تا ئێستاش بەردەوامە و بە یەکێک لە ڕێکخراوترین بەهێزترین ماڵپەڕ دادەنرێت لە بواری فیلمد،ا بەجۆرێک ئەم ماڵپەڕە نائاساییانە فیلمەکان لە نێوان (٢٥ - ٥٠) گێگابایت کەم دەکاتەوە بۆ (١ - ٢) گێگابایت هەندێک جار (٣یان٤) گێگابایت کە کۆتا قەبارەیە، بە ڕەچاوکردنی قەبارەی فیلمەکە. بۆ هەر فیلمێک هەردوو جۆری ٧٢٠،١٠٨٠ دادەنێت و خۆ ئەگەر فیلمەکە وەشانی 3D هەبێت ئەوا ئەوەش بۆ فیلمەکان زیاد دەکات. سەرەڕایی زانیاری لەسەر فیلم و ئەکتەرەکانی ناو فیلمەکە و چیرۆکەکەی. هەروەها ڕێگەدەدات بەکارهێنەران لێدوان بگۆرنەوە و داوای فیلمی دڵخوازی خۆیان بکەن. ئەوەی ئەم ماڵپەڕە لەوانەی دی جیا دەکاتەوە ئەوەیە ماڵپەڕێکی سادەیە و تەنها ٢ تا ٣ کوالیتیان هەیە بۆ فیلمەکان بە قەبارەکەی زۆر کەم، وە فیلمەکان لە سەرچاوەی ترەوە وەرناگیرێن بەڵکو خودی ئەندامانی ماڵپەڕەکە کار لەسەر فیلمەکە دەکەن بڵاوی دەکەنەوە.
لەم ماوەی پێشودا ماڵپەڕەکە خزمەتگوزاری زمانی خستە کار کە ماڵپەرەکە بە زیاتر لە زمانێک خزمەتی بەکارهێنەرانی بکات و ماڵپەڕەکە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدرا ئێمەش لای خۆمانەوە پێمان باش بوو ئەم ماڵپەڕە وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی تا بەکارهێنەران و ئارەزوومەندانی بواری فیلم سودی لێ ببینن. هەتا توانیبیتمان خۆمان لە وشەی ڕق و تەق پاراستووە و هەتا توانیبێتمان وشەی سادە و گونجاو بە ڕێکەوتن لەگەڵ بابەتی فیلم و سینەمادا بەکارهێناوە و سودمان لێوەرگرتوون.

بەستەری ماڵپەڕ : [url=https://yts.to]https://yts.to [/url]
هەڵبژاردنی زمان : [url=https://yts.to/languages]https://yts.to/languages[/url] دوای هەڵبژاردنی بەشی کوردی، ماڵپەڕەکە بە زمانی کوردی دەکەوێتە کار.

سوپاس بۆ رەخنە و پێشنیارەکانتان.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆشبێت بۆ بەکوردیکردنی
بەس بەبڕوای خۆم kickass.to کە بە تۆرینێت کاردەکا زۆر بەهێزترە لەوە چونکە بە ماوەیەکی کەم بەجۆرەها کوالیتی فیلمی بۆدێت وە ، وە ئەو پاڵپشتی هەموو جۆرە فیلمێک دەکات وەک بۆلیوود ، وە ئەورووپییەکان وەک فەڕەنسی و ئیسپانی هتد...