تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

زیادکراوەی ToUnicode

haval.abdulkarim

Haval.abdulkarim

بڵاوکراوەتەوە

2015/04/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ToUnicode: وەک دەزانین لە ڕۆژی ٢٠١٤/١٢/١٥ەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پشتیوانیی ئەو تەختەکلیلانە دەکات کە یونیکۆدن.

لێرەدا کێشەیەک هەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، ئەویش شێوازی نووسینی نووسراوە کۆنەکانە، چونکە ئەو فۆنتانەیان بەکاربردووە کە یۆنیکۆد نین وەک (Ali_K_Samik، Ali_K_Sahifa،...هتد). چەند کەس و گروپێک نەرمەکاڵایان ئامادەکردووە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گۆڕینی دەقەکان لە نایونیکۆد بۆ یونیکۆد وەک (Razhakan، [url=https://www.facebook.com/KurdishKey]Kurdish Key & Font Convert[/url] ،...هتد)، ئەمانە کارەکانیان جێگای دەستخۆشین. بەڵام ئەم نەرمەکاڵایانە بەشێوەی سەربەخۆ لە پڕۆگرامی وۆرد کار دەکەن. بە واتای ئەوەی بەکارهێنەر دەبێت دەقەکان لەبەربگرێتەوە بۆ ناو ئەم نەرمەکاڵایانە و دوای گۆڕینی دەبێت جارێکیتر بخرێتەوە ناو پڕۆگرامی وۆرد.

ئەم زیادکراوەیە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات بە ئاسانی. چونکە لەکاتی دامەزراندنی دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی وۆرد و تەنها بە یەک کرتە دەتوانێت دەقەکان بگۆڕێت بۆ یونیکۆد.

ئەم زیادکراوەیە بەشێوەی خۆڕایی بەردەستە لەم بەستەرەی خوارەوە:
[url=http://tounicode.sourceforge.net/]http://tounicode.sourceforge.net[/url]

لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک یان داواکاری بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ئیمەیڵ:to.unicode@gmail.com
[url=https://www.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Ftwitter.com%2FToUnicode&h=rAQEwKhsT&enc=AZNxWYVe3pF56xoJm1_j1c33QVnJVDqes3zMVHzn4Bz1yR9XV0a6FdjZnOdgBCoS1wuLYqa-FTi77Mrlbm26-aKvRwYe_XsbWn1SjVITe1OU_xYK1Szg0V7E85U5k8xoVFp-Fcogw7MeLIm4HNo1ZS0egAAwiiKy_tua732QT8U_aGpmv6mAYva07eWkx6aORSk&s=1]https://twitter.com/ToUnicode[/url]
[url=https://www.facebook.com/ToUnicode]https://www.facebook.com/ToUnicode[/url]

بۆچوونەکان

دەست خۆش لە تۆ و لەوانەشی دروستیان كردووە، بەس خۆزگە لە وەشانەكانی داهاتویاندا زیاتر بەرەو پێشیان ببردایە بەوەی كە فۆنتی نووسنەكەش نەگۆڕایە لەكاتی گۆرینی بۆ یونیكۆد.