تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەفتەری میوانان

كەریم قوبادی

كەریم قوبادی

بڵاوکراوەتەوە

2003/10/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔27۔ )

سڵاوتان لێبێت...
هاوڕێیانی خۆشەویست یەك پرسیارم هەیه .
ئایا چۆن بتوانم ‌دەفتەری میوانان لە سایتەكەم دانێم بەڵام بە كوردی بنووسم؟؟؟؟

سڵاو،
كاك كەریم هەموو دەفتەرە خۆڕاییەكان سەپۆرتی ئەوە دەكەن كە بە كوردی تێبینیان تێدا بنووسرێت، و ئەگەریش پیشان نەدرا دەتوانی كۆدینگی پەڕەكە بگۆڕی بۆ Arabic Windows و پاش ئەوە دەتوانی بیانخوێنیتەوە.
بەڵام بۆ ئەوەی كە دووگمەو نووسینە سەرەكیەكانی دەفتەرەكە بە كوردی بێت، ئەوە دەبێت باش شارەزاییت هەبێت.
هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم.
ئاسۆ نادری

زۆر زۆر سپاس كاك ئاسۆ بۆ ئە‌و ڕوونكردنەوەیە،
بەڕاستی خۆشم زانیم كە بەكوردی نووسین لە دەفتەری میوانان تا ڕادەیەك سەخته بەڵام ویستم تەنها پرسیار بكەم لەو بارەوه.

ئەو سكریپتەی له ناو مەنجەڵه هەڵم پەستەكەی kurditgroup سازكراوه، نووسینی كوردی له هەر شوێنێك كه textarea ـیەی تێدابێت ئاسان دەكات، كەواته ئەوەی ناوت ناوه دەفتەری میوانان، دەبێت خۆت كەمه دەستكارییەكی بكەیت، بەڵام ئەو شوێنانەی كه به خۆڕایی ئەم خزمەتگوزارییه دەبەخشن ڕێگا به شتی وا نادەن، بۆیه باشترین ڕێگای به ڕای من، دەبێت ئەو سێرڤەرەی كه فایلەكانی ئنتەرنێتت لەسەر داناون، پشتیوانی سكریپتزمانێكی وەك php یان asp یان هەر شتێكی تر بكات، ئەو كات دەتوانیت دەفتەری میوانان خۆت پرۆگرام بكەیت یان له شوێنێ دایگریت و دەسكاری بكەیت. بۆ سكریپتی كوردی نووسینی kurditgroup، ئیتر تۆش بەكاریبێنه، خۆ تا ئێستا هیچ كەسێك داوای ڕووخسەتی بەكارهێنانی ئەم سكریپتەی نەكردووه، و زۆر له سایتی كوردی بەكاریدێنن. بەهەر حاڵ، بزانه سێرڤەرەكەت پشتیوانی دەكات؟

p.s. ئەرێ هیچ وشەی تر نییه له جیاتی دەفتەری میوان؟ دەفتەرجگەر‌‌ەم بیستووه.

سڵاو بەڕێزان
دەمخۆش كاك بەردەقانی بەڕێز بۆ ئەو زانیاریە بەنرخانە، قسەكانی جەنابت راستن و هەربژیت.
لە ڕاستی بەتەواوی نازانم كە ئەم وەڵامەی جەنابت بۆ من بوو یان نە ! (بەڵام ئەو شوێنانەی كه به خۆڕایی ئەم خزمەتگوزارییه دەبەخشن ڕێگا به شتی وا نادەن)، ئەگەر بۆ من بوو، ئەوا منیش لەگەڵ قسەكەی جەنابتم و منیش مەبەستم ئەوە بوو لە سەرەوه،‌ كە كاتێك میوانێك بیەوێ شتێك یادداشت بكات لە نێو دەفتەرەكەدا، دەتوانی بە كیبۆردی كورد ئایتی گرووپ و به پیتە سۆرانیەكان یادداشتەكەی تۆمار بكات، و پاشان بۆ خوێندنەوە دەتوانرێ لە دەفتەرەكەدا بخوێنرێتەوە بە بێ كێشە.
بەڵام شتێك كە بەدەستی خۆت نەیكەی بەدڵت نابێت و جارێكی دیكەش سوپاس بۆ بەڕێزت.
ئاسۆ نادری

نا كاك ئاسۆ به پێچەوانەوه، منیش تەنها ویستم ڕاستی وەڵامەكەی تۆ بۆ كاك كەریم بسەڵمێنم.

زۆر سپاس بۆ تۆش كاك بەردەقانی .
دیارە كاك بەڕدەقانی ئەبێت لە بواری جاڤا تاڕاد‌ەیەكی زۆر شارەزەبم بۆ دروست كردنی ئەو دەفتەره؟
وه منیش ئەو شارەزایەم زۆر نیه لەو بوارەوه.
زۆر سپاس بۆ هەمو لایەك...

نەخێر كاك كەریم پێویستی به جاڤا نیه. كەمێك asp یا cgi یا php یا هەر زامنێكی تر كه بتوانێت فایل درووستكات یان زانیاری بۆ داتابێیس بنێرێت.

بەداخەوه لە بوارەوه شارەزا نیم كاك بەردەقانی، له سایتەكەم داوای ئەو دەفتەرەیان كردبو كەبه كوردی بنوسێت بۆیه ئەو پرسیارەم كرد...

ئەرێ برادەران ئەوه بەچی ئەڵێن دەفتەری میوان؟؟
ئەگەر مەبەستتان guest book ه ئەوا خۆbook بە كوردی واتە كتێب، كەواتە وەڵگێرانەكەی ئەبوو ببوایه بە كتێبی میوان.
copybook یا booklet ئەبێ بە دەفتەر . ئەم باسه زۆر لەوه قوڵتره با هەر وازی لێبێنین.

ئاخه له دەفتەر دەنووسرێ، بەڵام ئەگەر لەناو كتێب بنووسیت مامۆستا به حەیزەرانان خەنیمان دەكات.

هه هه هه هه
كاك بەردەقانی بەخوا باش بوو ئاوا ئەتگرم ئەوه بۆ وەڵامی ئەو e-mail نەم نادەیتەوه، داواكاریەكانم بەر دڵی گرتییت
هەر خۆش بیت كاك بەردەقانی

سەد ئیمێلم بۆ كردی، بۆ ئەدرەسی volvo

دەستەكانت خۆش بەیانی هەموویان ئەخوێنمەوه . بەڵام بە ئەدرەسه كۆنەكه باشتره

ئا بیرم نەبوو كاك بەردەقانی و هەموو برادەرانی كەش .... ئەوه بۆ ئەو لینكانەی لەم بەشه دا ئەنرێن بۆم كلیك ناكرێن
هی خۆشم هەروایه.‌ نازانم لای ئێوەش هەر وایە یان نا.
گەلێك سوپااس
نوونهhttp://kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,4515

بەڵێ كاك هێمن وابزانم ئەوه كاك بەڕدەقانی خۆی وای لێكردوه بۆ ئەوه ئەوەنده لینكی قاچاخ بەڵاو نەبێتەوه...

كاك كه ریم ئازیز ئادره سی ئی مایله كه تم بۆ بنێره تا ده فته ری مێوانی كوردیت بۆ بنێرم له سه ر ماڵ پەڕه كه ت دای نه
دواعایش بكه زو به زو كارو باری كورد ئای تی دات نێت ته واو بێت چون له و شتا نه زۆرم به كوردی دروس كردون كه له وێ دای ئه نێم

زۆر سپاس كاك سەلا‌ح، بەڕێزم ئیمایلەكەم بۆ ناردیت بەڵام وابزانم كێشەیەك له یێمایلەكەت هەیه بڕۆ بۆ (زانیاری خۆت) تەماشای ئیمایلەكەت بكه وابزانم بەم شێوه نووسیوته (slahadin_sh@hotmail.com)

خاڵۆ گیان ئه وه دەفتەرەكه م بۆ ناردی
هه ر كام له ئازیزان ده فتەری مێوانی كوردی ئه وێ
بڵێت تا بینێرمه خزمه تی

تەست

کاک سەلاح
ئەگەر بۆ منیشی بنێری مەمنونم.

کاک کاروان لێرە دەفتەری میوانی لێ یە لەگەڵ چۆنیەتی دامەزراندنی

http://all4kurds.net/fp/Rahenan/GB/gb.html

هەربژیت

ئەرێ چارێکی بکە‌ن، یەکێ هەەستاوە بەناردنی لینکی نەخوازراو، لەگەڵ ڕێزمدا.

کاک سیا ڕەش زۆر گەڕام بە‌دوایدا لە ماڵپەڕی هەموو بۆ کوردان کە جەانابت ئاماژەت بۆ کردبوو بەڵام مەخابن نەمدۆزیەوە.
سوپاس

کاک کاروان پێم وایە پێش ئەوەی ئەو وەڵامت نوسیبا، کرتەت لەسەر ئەو بەستەرە ئەکرد کە من دامناوە،، نەک بڵێی ماڵپەڕی هەموو بۆ کوردان گەڕاوم...

من دڵنیام کە کرتەت لەسەر بەستەرەکە نەکردوە، ئەگەر بتکردبا!!!!! ئەوا دەتبینی

خۆشەویستیم بۆ ئێوە

سیاڕەش

کاک سیاڕەش
زۆر سوپاس داوای لێبوردنیش ئەکەم.

هەربژیت
هیوام خۆشیتە