ئەگەر نەی دوایپەشیمانئەبی
ئەرێ برا سەدام له كوێیە
ئەم لاپەڕه ببینن .ئه زانن مه بەستم :)
http://www.worth1000.com/cache/contest/contestcache.asp?contest_id=1533&start=1&end=20&display=photoshop
جوانترین وێنه بەڕای من ئەوەی "لامه" یه، تایبەت ئەوەی كه بەچوارمەشقیی دانیشتووه و مێزێكی لەبەردەمه.
سەددام پێویسته كه گیرا نەكوژرێت، تەنها فڕێی بدەیته زیندانێك كه دیوارەكانی هەموو وێنەی ئەوانه بن كه كوشتوونی، وەك وێنەكانی شەهیدەكانی هەڵەبجه. لەو زیندانەدا كۆتایی ژیانی بەرێتەسەر. جارجاریش پێی بووترێت: سەیری سەڵتەنەت و عەزەمەتت كه، بەتەڵەكەی عەرەبی پێپەتیی، ئەوهەموو منداڵەت كووشتووه.
ئەم كاتەتان باش خۆشەویستان
بەخوا هەر شتێكی لێ بكەی هێشتا هەر دلۆپێكه لەو دەریای تاوانه كه ئەو ناكەس بەچەیه كردویەتی.وا ئەزانن كه ئەگەر وێنەی قوربانیانی بۆ هەلواسی خەفەت ئەخوا و كاری لێ ئەكات؟ نا به پێچەوانەوه دەرونه نەخۆشەكەی زیاتر ئیسراحەت ئەكات بەو وینانه.
به ڕای من تەنها له ژورێكی تاریكدا داێ بنێن و گلوپێكی به هێز واته پرۆجێكتەر ئاراستەی بكەیت و هیچی تری لێ نەكەی.لەو باوەڕایام كه تۆلەی هەمو كوردی لێ ئەكەینەوه بەو جۆره ،ئەمه له سەردەمی ستالین دا بەكار ئەهات و سەدامی خوێن رێژیش دەرسی لەو نالەباره وەرگرتوه. مامیشتان ئەو ئازارەی چەشتوه له دوای هەمو تەعزیبێك له ژوری ئاوایا دایان ئەنام بۆ ماوە ی 6 مانگ.باوەڕتان بێ ناخۆشێ ئەو پرۆجێكتەره 100 قات ناخۆش تر بو له ئازاری لەشم.
داواكارم بەخەویش نەی بینن.
هەر خۆش و شاد بن
ببورن كە مادەكه پەیوەندی به سایتەكەوه نیه بەلام ویستم تۆزێ داخی دلی خۆم دەركەم كە چیم لێ بەسەر هاتوه