تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كردنەوەی سایتێ بۆ رێكخراوەیەك

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

ئەزیز و خۆشەویستان دوای دونیایەك ڕێز و سڵاو
بەسوپاسەوه گەر ئەزیزێك بتوانێت هاوكاریم بكات لاو ڕووەی بتوانم سایتێك بكەمەوه بۆ ڕێكخراوەیەكی ڕۆشنبیری كە داخوازی هاوكاریتان لێ دەكەم كه بتوانن هەر كەس بە زانیاری خۆی هاوكاریمان بكات هەڵبەت هاوكاری ئێوه بۆ ئێمه دەبێته مایەی سوپاس و پێزانین ..
ڕێز و سلاوی دوبارەم

بەڕێز مەریوان به خۆشحاڵییەوه یارمەتی دەدەین و ئامۆژگاری دەبەخشین بەڵام سایت درووست ناكەین:

1. دەبێت ناوێك بكڕیت بۆ سایتەكەت، نزیكەی 15€ ساڵانه.
2. دەبێت شوێنی دانانی لاپەڕەكه بكڕیت، ئەمەش به پێی پێویستی ئێوه، دەبێت پشتگیری زمانێكی سكریپت كردن و داتابێیسێك بكات. بەپێی گەورەو بچووكی شوێنەكه؛ نزیكەی 25€ مانگانه.
3. لاپەڕەكان دارێژەو بیاننێره بۆ سێرڤەرەكه.
4. نیشانی ئێمەی بده، با بەیەكەوه به خۆشحاڵییەوه بتوانین یارمەتی و ئامۆژگاری بخەینه ڕوو.

منیش پێم خۆشە سایتێكی وا بێتە سەر وێب.. بۆ هاوكاریش خۆشحاڵم بە پێی كات..
ئەی ناوی چیت بۆ داناوە بۆ ئەم سایتە ؟

سڵاوم.

ئەزیزانم كاك بەردەقانی‌ و كاك كاوەی ئاسنگەر بەسوپاسەوه بۆ تێبینی و زانیاری‌یەكەتان
هەڵبەت من باسم لەوه كرد كەبەنیازین و تا ئێستا وەك ناو هیچ شتێكمان دیاری نەكردووه ،ئێمه سەرەتا فیكرەكەمان دارشتووه و ئەوەمان لەنەزەر گرتووه كە پێویستی بە مەسەلەی ماددی و فەننی هەیه ،بۆیه داوای هاوكاریمان له كوردئای تی هەنگاوی سەرەتاییمانه بۆ پێ گرتن و كاركردنمان ،ڕێز و خۆشەویستیم بۆ ئەو ئەزیزانەی كه به زانیاری زیاتر كۆمەكمان دەكەن ڕێزی دوبارەمان

ئازیز ئه گه ر له ئێران ده ژیت من بۆ دانان و ڕێجیستێر كردنی ماڵ په ڕه كه تان له خزمه ت تان دام

بەرێز ..ئەفشین به سۆپاسەوه دەمەوێت ئاگادارت بكەم كه من له ئێران ناژیم بەڵكو دەمانەوێت له ئەوروپاوه ماڵپەرەكه بەرین بەڕێوه
بە سوپاسەوه بۆ هاوكاری‌یەكەت بەهیوای ئەوەی لەهەر ڕێگەیەكی ترەوه بتوانیت كۆمەكمان بكەیت ڕێز و سلاوم