تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سەتەلایت

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

هاوڕێیەكم دەیەوێت له كوردستان چایخانەی-ئنتەرنێت بكاتەوه:

1. دەبێت ئامێری پەیوەندی بە سەتەلایت بكڕێت، ئایا كام ماركه لە هەموویان باشترەو نرخەكەی چەنده.
2. ئایا دەكرێ بۆ پەیوەندی تەلەفۆنیش بەكاربێت، له كوردستان، و چۆن بە بەددالەی كوردستان دەبەسترێتەوانێ.
3. ئایا پێویستی به رووخسەتی حكوومەتی هەرێمەوه هەیه؟
4. ئابوونەی ئەم ئنتەرنێته مانگی چەندێك دەبێت.

زۆر سوپاس

براكەم موحاوەلە بكه پەیوەندی بكه به کوردستانەوه

هەندێك رەقەمی نوسینگه لێرە نوسراوه

http://www.ekurd.net/phonecenter.htm

سڵاوێكی هێندە گەرمت لێبێ كاك بەردەقانی

باوەڕم پێ بكه من ئەوەنده لەسەتەلایت ئەزانم كە تەنها دایمەزرێنم و بیخەمه كار وەسەلام و علیكم.

كاك بەردەقانی ئەوەی من بیزانم بەس سندوقی كۆنترۆڵ كردنی كۆمپوتەرەكان كە بەشێوەكی رێك كۆنترۆلی كۆمپیوتەرەكان دەكات وە دەبێت پرۆگرامێك كە پێویستە ناوی سێرڤەر كافێیه لە‌ خوارەوە لینكەكەت بۆ ئەنوسم بەڵام گەر پەلە نەكەن بە نرخێكی هەرزان بۆی ئەكەن چونكە لەم ماوەیە خەتی تەلەفۆنەكان بە تەواوی دەبێتە دیگیتاڵ ئەو كاتە رێگا خۆش ئەبێت بەڵام لە هەمان كات ئێوە پێویستیتان بە خەتێكی تەلەفۆنی ئەروپیە ئەبێت لەگەڵ خەتێكی تەلەفۆن رێك كەون وا بزانیشم پێویستت بە Hub گەورە هەیە وا بزانم لای ێمە بە 70 هەزار كرۆنی نەرویجیە بەڵام لە ئەڵمانیا هەرزانە چونكە ئەم سندوقە خۆی ناهێلێت كەس هاكی ئەم كافێیە بكات. وە دەبێت بەلای كەمیەوە 2 خەتی تەلەفۆنی هەبێت تا لە داهاتو بتوانیت كافێیەكە فراوان بیكات ئەتوانیت وەك تەلەفۆنیش بەكاری بینێت بۆ دەرەوەی ویلات بەڵام دەبێت خەلك هەر ئەبێت لە كافتریا تەلافۆن بیكات وە لە وێشەوە تەلەفۆنیان بۆ بكرێت،حەتمیەن روخسەتی حوكمەتی ئەوێت. بە گوێرەی نەرویج ئابونەی نزیكەی 2500 كرۆنە بۆ ئەم كارە نزیكەی 300 دۆلار ئەكات وە زۆر بە ئاسانی ئەتوانیت 2 خەتی تەلەفۆن بكریت لە نەرویج...

هیوادارم توانیبێتم یارمەتیم دابیت كاكە هیوادارم رەخنە لە قسەكانم نەگری چونكە من وام بیستیە.....

http://www.antamedia.com/caffe/

سڵاو كاك بەردەقانی

پێداویستییەكان كاتێك تەواو دەستنیشان دەكرێن كە تەواوی داواكارییەكان ئاوەڵا كردبێ، تۆ 4 بابەتی گرنگت نوسیووە، بەڵام نەت نوسیووە چەند PC لە چاخانەكەدا ئەبێ، پەیوەندی تەلەفۆنی لەدەرەوە بۆ كوردستان یا چۆن..! ئەتەوێت خەتی ئنتەرنێت بفرۆشی بەماڵان یا بەس بۆ چاخانەكە؟

1. دەبێت ئامێری پەیوەندی بە سەتەلایت بكڕێت، ئایا كام ماركه لە هەموویان باشترەو نرخەكەی چەنده.
--> بەڵێ ئامێرێكت پێویستە كە پەیوەنی دروست بكات لەگەڵ مۆڵەت بەخشەكه ئەگەر لەڕێی ئاسمانەوە بیكەیت ئەوا پەیوەندی بە سەتەلایت.
بڕوانە :
http://www.internetvia-satellit.de/funktion/sat-diagramm.gif
ئەو ئامێرە لە ئەمریكا بە 500$ بوو پێش دوو ساڵ، بە پرۆگرام و سینییەكەوە. ڕاوتەرێكی ‌باشیشت ئەوێ لە " سیسكۆ" یان لە "بین تێك" بیكڕه.

2. ئایا دەكرێ بۆ پەیوەندی تەلەفۆنیش بەكاربێت، له كوردستان، و چۆن بە بەددالەی كوردستان دەبەسترێتەوانێ.
--> لەگەڵ ئەم بەدالە تازەیەی كە لەسلێمانی هەیە ئەكرێ. چونكە بەستراوە بە هێڵێكی دەرەكییەوه. بێگومان ئەگەر حكومەتی ‌سلێمانی ڕازی بێ.

3. ئایا پێویستی به رووخسەتی حكوومەتی هەرێمەوه هەیه؟
--> ئەرەوەڵڵا برام تا گیرفانیشت قووڵ بێ زووتر مۆڵەت وەرئەگریت. خۆ ئەگەر ڤیتامین "واو"ت دەستكەوت چاكتر.

4. ئابوونەی ئەم ئنتەرنێته مانگی چەندێك دەبێت.
--> ئابوونەكەی زۆر نییە، ئەویش زیاتر پەیوەستە بە داواكارییەكانی تۆ لە مۆڵەتبەخشەكەی هێڵەكانت پی ئەفرۆشێ.
(ئابوونەی) باج و مانگانەی ناو هەرێم بكە بە 3 ئەوەنده بۆت دەردەكەوێ..
http://www.web-sat.com
http://www.nynex.de

هەر ئەوەنەی لێ ئەزانم..

سڵاوم.

hejjj

am katatan bash

ba nesbat prseare aw bradaarwa kawa ayawet internet cafe bkatawaw bbet ba sub ISP la share Slemane

awa agar ayawet atwanet paywandem pewa bkat la regay Email awa hama_diar@hotmail.com

ema la Stockholm atwanen kar asane tawawe bo bkayn o gree bdaynawa la gal Companyakane era o Companyayake Swed e bo bkayn ba ISP

kateek xosh

http://www.mycafecup.com