کاتی نوێکردنەوەی سیستەمە کۆنەکانی ویندۆوس هاتووە
کاتی ئەوە هاتووە ویندۆوسی 98 بگۆڕدرێئەو بۆشاییە گەورەیەی کە لە بەشی پاراستنی سیستەمی 98ی ویندۆوسدا هەیە، چارەسەر ناکرێ، هەر بۆیە ئەوانەی کە سیستەمی 98 و میلنیۆم (ME) بەکار دێنن لە مەترسیدان، چوونکە کونێک لە ئینتەرنیت ئیکسپلۆریر" IE"بەشی پاراستنی ئەو سیستەمانە دایە کە بە هیچ جۆرێک پینە ناکرێ و تەنیا بە نوێکردنەوە و گۆڕینی سیستمەکە بۆ وەشانێکی نوێتر، چارەسەر دەکرێ.کومپانیای مایکرۆسوفت تێکۆشاوە ئەم کونە پینە بکا بەڵام بۆی نەکراوە و دەڵێ: ئەو بەشەی ئینتەرنێت ئیکسپلۆریری سیستەمەکانی Windows 98, 98 SE و ME کە بە هۆی " COM-objekt"ەوە بەڕێوە دەچێ، دەتواندرێ وەک ڕێگایەک بۆ ناردنی پەڕگەی مەترسیدار بۆ نێو ئەو سیستەمانه، بەکار بهێندرێ.ئەم کونە لە سیستەمەکانی Windows 200, Windows XP هەرەوها Windows Server 2003 دا پینە کراوە، بەڵام هەرگیز لە وەشانە کۆنەکانی ویندۆوسدا چارەسەر ناکرێ و وەک خۆی دەمێنێتەوە.هەر بۆیە باشترین کار ئەوەیە بەکارهێنەرانی ئەو سیستەمانە هەرچێ زووتر سیستەمەکانیان بگۆڕن بە یەکێک لە وەشانە نوێیەکان. سەرچاوه