ڕێکخراوی پارێزەری بەرهەمە ماف پارێزاوەکانی ئاڵمان (GVU) بۆ خۆی دەدزی دەکا.
ڕێکخراوی پارێزەری بەرهەمە ماف پارێزاوەکانی ئاڵمان (GVU) بۆ خۆی بەرهەمه ماف پارێزراوەکان دەدزێ.ڕێکخراوی ناوبراو که وەک رێکخراوی (Antipiratbyrån)ی وڵاتی سویده و دژی ئەوانه هەڵدەسووڕێ که به دزییەوه له ئینتەرنێتەوه بەرهەمی ماف پارێزراو دادەبەزێنن، لەم حەوتووەدا له پێنج وڵاتی ئوروپایی ماڵپەڕه "Warez"ەکانیان بۆ پۆلیس دەستنیشان کردووه. پۆلیسیش لەو پێنج وڵاتە، واته هولەند، لەهستان، چک، ئاڵمان و ئوتریش به بەربەڵاوی هێرشی کردووەته سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەو کەسانە که شکیان دەچوو ڕاژەکاری وارێز " warez-servrar"یان هەبێ و بەرهەمی دزراویان تێدا حەشار دابێ.بەڵام پۆلیس تەنیا بە ئەوەندەوه نەوەستا و هێرشی کرده سەر بنکەی (GVU)یش، له ئاکامدا دەرکەوت که ڕێکخراوی نابراویش بۆ خۆی زۆر بەرهەمی ماف پارێزراوی به دزییەوه کۆپی کردووه. سەرچاوه