ناردنی عەتر و ئەتكلۆن به رێگای مایلدا
كومپانیای تەلەفوونی ژاپۆن NTT تكنیكێكی نوێی پێك هێناوه بۆ ئەوەی له رێگای ئینترنێتەوه بۆنی وەك عەتر و ئەتكلۆن بەڕێ بكرێ.ئەوانەی حەز له عەتر و بۆنی خۆش دەكەن، دەتوانن به هۆی ژنراتورێكی بۆنەوه، به پێی حەز و ئاواتی دڵی خۆیان له ڕێگای ئینترنێتەوه بۆنەكان تاقی بكەنەوه و تێكەڵیان بكەن، هەركاتێك بۆنەكەیان به دڵ بوو، ئەوا دەینێرن بۆ ژنراتورێكی دیكە و ئەویش عەتره دڵخوازەكەیان بۆ ساز دەكا.