تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بۆ داگرتنی Photo Story 3 پێویستە ویندۆزەكەت یاسایی بێت!

Ali.M

Ali.M

بڵاوکراوەتەوە

2004/10/28

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

داگرتنی Photo Story 3 نە كارێكی گرانە و نە Photo Story 3 خۆی پرۆگرامێكی‌ هێندە نایابە، كە هاوتای نەبێت.
لە ڕاستیدا ئەم شێوە نوێیەی‌ كە مایكرۆسۆفت پەیڕەوی دەكات زۆر سەرنج ڕاكێشەرە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی
كە ویندۆزەكانیان ‌نا یاساییە (كۆپییە). ئەوەی هەوڵ بدات ئەم بەرهەمەی مایكرۆسۆفت دابگرێت، مایكرۆسۆفت بە هۆی "ActiveX-Plugin"‌ێكەوە، كە بەرنامەی "genuine Microsoft software" بانگ دەكات دەتوانێت بزانێت ئایا ویندۆزەكەت یاسایییە یان نا!
ئەوەی ویندۆزەكەی یاسایی نەبێت هەڵبەتە ناتوانێت دایبگرێت و پەیامێكی وەك "Invalid Windows Product Key" بۆ دەنووسێت.

مەبەست چییە؟

بە بەراوردكردن لە گەڵ بنكەیەكی زانیاری مایكرۆسۆفت دەیەوێت ڕێژەی ویندۆزی نایاسایی بۆ دەر بكەوێت، هەروەك "David Lazar" وتەبێژی مایكرۆسۆفت دەڵێ "تا ئێستا ڕێژەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی بەرهەمەكانمان بە شێوەیەكی‌ نایاسایی بەرهەمەكانمان بەكاردێنن".

ئەوانەی تاقییان كردۆتەوە

تا ئێستا نزیكەی "800.000" بەكارهێنەر تاقیان كردۆتەوە، بەڵام چەند لەو بەكارهێنەرانە ویندۆزەكانیان نایاساییە، مایكرۆسۆفت هێشتا نەیدركاندووە.

سەرچاوە