DvD بە جووتێك چینی نوێوە، دەتوانرێت ٨ جار خێراتر لەسەری بنووسرێت.
هێشتا دیڤیدی دوو چین بە قەبارەی ٨،٥ ملیارد بایت گرانە و بەكارهێنانیشی كەمە.
كۆمپانیای (Mitsubishi Kagaku Media ) و Philips، Ricoh شەممەی ڕابردوو لە كۆتایی پیشانگای
PC World Expo لە یابان نەوەی نوێی دیڤیدی خستە بەر چاو میوانانی پیشانگاكە، ئەم جۆرە دیڤیدییانە
٨ جار خێراتر دەتوانرێت لەسەری بنووسرێت. لە جیاتی ئەوەی دیڤیدییەك كە تا ئێسات ٤٥ خولەكێكی پێ ئەچوو
بۆ نووسین، ئێستا بە نزیكەی ١٦ خولەك كارەكان (نووسین لە سەر هەردوو چینەكە) بە ئەنجام دەگەێنێت.
ماوە بزانرێت كە لە ٢٠٠٥ دا دەكەوێتە بەر دەست.
سەرچاوە