سوسەی 9.2 بۆ تاقیكردنەوە
پێش ئەوەی وەشانی تەواوەتی لینوكسی سوسەی 9.2 بكەوێتە بازاڕەوە، كۆمپانیای سوسە وەشانی تەنها بۆ تاقیكردنەوە دەخاتە بەردەست بەكارهێنەران.
داگرتن
لەسەر ڕاژەكاری "FTP" ی سوسە، چەند سیدییەك بەرچاو دەكەون، لەوانە
SUSE-Linux-9.2-LiveCD-Gnome.iso
SUSE-Linux-9.2-LiveCD-KDE.iso
بە پێی ویستی بەكارهێنەر دەتوانرێت دیڤیدیش دابگیرێت، ئەویش
SUSE-Linux-9.2-LiveDVD.iso
بۆ داگرتنی سەرجەم ئەم فۆرماتانە، سوسە لە بەشی "FTP"كانی دا، لە بەشی /suse/i386/live-cd-9.2 دا
گشتیانی بۆ داگرتن ئامادە كردووه.
بۆنموونە:
ftp://ftp.gwdg.de/pub/linux/suse/ftp.suse.com/suse/i386/live-cd-9.2/
ئەم وەشانە نوێیە چی تێدایە؟
ناوك(Kernel)ی 2.6.8، وەرگێڕ( Compiler)ی GCC-Version 3.3.4، وەشانی KDE ی 3.3، OpenOfficeی 1.1.3 و
زۆری تریش.