تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چەند خاڵێكی لاواز لە(Microsoft Word) دا

Ali.M

Ali.M

بڵاوکراوەتەوە

2004/10/08

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

لە یەكێك لە پۆستەكانی تایبەت بە پاراستندا هاتووە، كە "Microsoft Word" نەك هەر تێك دەشكێت بەڵكو ڕەنگە ببێتە مایەی زیانێكی گەورەش.

هەڵەكان:

كاتێك "Microsoft Word" هەوڵ ئەدات نرخێكی نەبوو لە بیرگەدا بخوێنێتەوە، كە دەبێتە هۆی تێكشكانی.

لە هەڵەی دووەمدا، كە زۆر بڤەتره لەوی پێش خۆی بەبۆنەی چەند "offset"ێكەوە هەوڵی كۆپی كردنی 4GB لەRAM دەدات!

هەڵەی دووەم جێی مەترسیەكی گەورەیە و دەكرێت بۆ ڤایرۆس و كۆدی جۆربەجۆر بەكاربهێنرێت.

كام وەشانە وایە؟ هەموویان؟

"Microsoft Word" ی 2002 تێستەكەی لەسەر كراوه بە SP3 و هەموو پاچەكانی تا ئێسات هەن، بەڵام ئەمە
ئەبێت بۆ "Microsoft Word"ی 2000 یش ڕاست بێت.

چارەسەر

تا ئێستا مایكرۆسۆفت هیچ پینەیەكی پێ نییە، ئەمە جگە لەوەی هێشتا بەكارهێنەرەكانیشی ئاگادار نەكردۆتەوە.
بەكارهێنەرانی "Microsoft Word" پێویستە ئاگاداری كردنەوەی پەڕگەی "doc" ببن لە ئینتەرنێت و پۆستدا،
تەنها ئەوانە بكەنەوە كە دڵنیان سەرچاوەكەی گومانلێكراو نییە.
بۆ پرسیار و لێكۆڵینەوەی زۆرتر لەمەڕ ئەم بەزمە ئەم ناونیشانەش خراوەتە بەر دەست vtalk@hexview.com

سەرچاوە

پۆستی بابەتەكە