تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سۆنی پلەی ستەیشن 2

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/10

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

كۆمپانیای سۆنی Sony بەرهەمهێنەری ئامێری پلەی ستەیشن 2 Playstation ڕایگه یاند كە تا ئێستا پتر لە 60 ملیۆن لەم كاڵایەی خستۆتە بازاڕەكانی جیهانەوە، زمارەكانیش بەم شێوەیە لە كیشوەرەكان دابەشبوون؛
26,42 ملیۆن لە ئەمەریكای سەروو.
19،44 ملیۆن لە ئاسیا.
14,17 ملیۆن لە ئەورووپا.
كە زیاتر لە 2000 جۆری یاری بە ناوی سۆنی خۆیەوە (بە دەنگ و ڕەنگ و جووڵە وە)لەگەڵدا كار دەكات و ڕۆژانە جۆری نوێ و سەرنج ڕاكێش له یاری دەكەونە بەردەست شەیداكانی ئەم ئامێرە، كە نەك بە تەنیا منداڵ بەڵكە لاو و گەورەتەمەنەكانیشی بەجۆش كردووە.
شایەنی ناو بردنە كە ئامێری XBOXی هاوپۆل كە مایكرۆسۆفت دایهێناوە تا ئێستا نەی توانیوە بەربەرەكانییەكی ئەوتۆی بكا، وەك هەواڵەكان لە مایكرۆسۆفتی دەگێڕنەوە كە XBOX نزیكەی 9,4 ملیۆنی لێ فرۆشراوە.. بەرامبەر ئەمانیش نینتێندۆ Nintendo تەنها 6,4 ملیۆنی لێ فرۆشراوە.