ڤایرۆسی 11ی سێپتێمبەر
پێ دەچێ لە یادی دووهەم ساڵەی تەقینەوەكانی 11ی سێپتێمبەر دا ڤایرۆسێك بڵاو بێتەوە بۆ تێكدانی كۆمپیوتەرەكان و لەكارخستنی بۆ كاركردن لە تۆڕەكانی كۆمپیوتەر، بەتایبەت تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت.. وە تۆڕی ئینتەرنێت خۆی دەبێتە مۆڵگەیەك بۆ پەخش كردنی ڤایرۆسەكە. بۆیە بە پێویستم زانی ئاگاداری هەموو ئەوانە بكەن كە ئەم تۆڕە بەكاردەبەن، كە دژه ڤایرۆسی تازە و چالاك لە سیستەمەكانیان دابنێن تا نەبن بە قوربانی لەم هێرشە ناڕەوایەدا..
وە هەر پۆستێك email كە سەرچاوەی نەناسراو بوو نەیكەنەوە تا دڵنیا نەبن لە پاكی و بێ ڤایرۆسی.
ئەو ڤایرۆسەی باسی لێوە دەكرێ كە بەو بۆنەیەی سەرەوە دروست كراوە، زیانی زۆری دەبێت، بۆی هەیە لە كەسێكی نزیك خۆتەوە ێت بگات، كە ئەویش ئاگادار نیە لێی، چونكە بە توشبوونی كەسێك ڤایرۆسەكە هەڵدەستێت بە ناردنی پۆست بۆ هەموو ئەوانەی كە ناونیشانەكانیان لای تۆ هەڵگیراوە.. بۆ ناسینەوەی ئەم ڤایرۆسە هێمای ( WTC \"ًvj) لەگەلدایە، ووریا بە هەر پۆستێك ئەم بڕگەیەی لەگەڵدا بوو نەیكەیتەوە، و بیسڕەوە گەر نێرەرەكەش ناسراو بێت. چونكە لەوانەیە ڤایرۆسەكە هەموو هەڵگیراوەكانی ناو hard disk ەكەت بسڕێتەوه.