تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چاودێری پەیوەندییەكان

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/28

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

لەگەڵ گەورەبوون و تەشەنەكردنی لاپەڕەكانی وێب دا، پەرۆشی خەڵك بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێت زیادی كرد. ڕاكێشانی سەرنجی خەڵكی و هەرزانكردنی پێكبەستن بۆ ئەم تۆڕە جیهانییە لەلایەن كۆمپانیاكان و دامەزراوەكان، كارێكی كردووە كە ڕۆژانە ئەندامی نوێ و بەكارهێنەری پەرۆش بە دونیای ئینتەرنێت ڕوو لەم شەپۆلی تەكنیكە بنێن و بچنە ناو زەریای زانیارییە لە بن نەهاتووەكان..
كەواتە زۆر گرنگە ماوەی كات بەسەربردن و خایەنراو لەسەر ئەم تۆڕە بزانین بەتایبەت لەكاتێكدا كە بووە بە ئامرازێك بەدەستی هەموو ئەندامانی خێزان گەورەو بچوك خوازیاری تەماشاكردن و بەكاربردنێتی.. جگە لەوەش تا پسوڵەی باجدانەكەش هەڵەی تیا نەکرێ پێویستە چاودێرێك كات و پارەی تێچووی پەیوەندییەكانمان بۆ ژمێر بكات، و ئاگادارمان بكات لەهەموو پەیوەندییەك كە دەكرێ لە كۆمپیوتەەكەمانەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەی زۆر داهاتوون، هەر یەكە و ڕوخسار و شێوازی كاركردنی خۆی هەیە، هەر یەكە چۆنێتی دروستكردنی خشتە و ئامارەكان بە كڵێشەیەك ئاماده ‌دەكەن. لەو بەرنامانەش SWR3 ONLINECOUNTER 2004 v2.5.2570 كە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك وە بەگوێرەی داخوازییەكانمان ئاماری هەفتانە و مانگانە و كرێی تێچوونەكان و كاتی پەیوەندییەكان لەخشتەی جیاجیادا دەخاتە بەردەستمان..بەرنامەكه تاقی بكەرەوە
سەرنج: ئەم بەرنامەیە بە زمانی ئەڵمانییە.هاوشێوەی ئەم بەرنامەیە و بەرنامەی چاودێری تر