تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئیش بۆ شارەزایانی PHP

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/31

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

لە كۆمپیانیاكەی كاری تیا دەكەم، كەسێكمان پێویستە كە شارەزایی هەبێت لە بواری PHP و MySQL و بنكەی داتاكان data bases بۆ پرۆژەیەك كە 3 بۆ 4 مانگێك كاتی بۆ تەرخان كراوه..
ئەگەر قوتابیت ئەتوانیت وەك پرۆژەیەك بۆ خویندنەكەت دایبنێی، یا خود وەك بەشێك لە كاری پراكتیك كەپێویستە بۆ زانكۆ بیكەیت.. بێگومان مانگانە و ئەركی ماندووبونی خۆت وەردەگریت و ئەتوانین قسەی لەسەر بكەین.
هەر كەس خواستی لەكارەكە هەبێت پەیوەندیم پێوە بكات بەخۆشحاڵییەوە هەموو زانیاری و درێژەی باسی پرۆژەكە ئەخەمە بەردەستی.
شوێنی كار: ئەڵمانیا - نوێرنبێرگ.
شارەزای PHP و MySQL بێت. خۆ ئەگەر زانیاری لەسەر ISDN و پەیوەندی كردنەكانی هەبێت باشتر.
جۆری پرۆژە: گەشەپێدان و دروست كردنی بەرنامەیەكی بەڕێوەبەر Management-Tool بەشێوەی دووربەدوور remote بۆ ئامێرەبەرهەمهێنراوەكانمان كە لەبواری پەیوەندی كردن به ISDN دا خۆی ئەبینێتەوە.