تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تۆڕی مۆبایل لە عێراق

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/28

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

دەسەڵاتی ناوەندی ئەمەریكی حوكمڕان لە عێراق ڕایگەیاند كە \"دامەزراندنی تۆڕی مۆبایل بۆ سە‌رتاسەری عێراق\" خراوەتە زیاد‌كردنەوە \"مزاد\" ..
وا چاوەڕوان دەكرێ ئەم ڕایگەیاندنە زۆر لە كۆمپانیا و دامەزراوە عەرەبی و جیهانییەكان بخاتە كۆڕی بەربەرەكانی و سەرنج ڕاكێشانەوە، بەتایبەت ئەو كۆمپانیایانەی كە بە هیوابوون لە بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی عێراقی دوای ڕژێمی فاشستی سەدام بەشداربن و كەڵك وەربگرن.
بەرپرسێ ڕایگەیاند كە چۆنێتی بەتۆڕكردنەكە لەسەر ڕژێمی GSM ناسراو لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەبێت، بەدەر لەوەی كه یەكێ لە ئەندامانی‌ كۆنگرێسی ئەمریكی ئاماژەی بۆ ئەكرد و ڕای لەسەر بوو، وەك لە ئاداری ڕابردوودا كەوتە بەرگوێ كە ڕژێمی پەیوەندی كردن و تۆڕەكە وەك ڕژێمەپیادەكراوەكەی ئەمریكا دەبێت. لەگەڵیدا وا باس دەكرێ كە ڕێگە بدرێ بە چەند كۆمپانیایەكی جیاجیا بەو كارە هەلبستن.. وەك بەرپرسێ لە وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لەلودوانێكی دا وتی:\"سیستەمی ئەمەریكی CDMA بۆ عێراق دەست نادات چونكە زۆر پێشكەوتووە لەڕووی تەكنیكییەوە و پاشان لەگەڵ تۆڕی ووڵاتانی دەوروپشتی عێراق و ڕێگەچارەكانی پێكیەستنی ئێستای عێراق ناگونجێ\".
ئێستا 4 كۆمپانیای جیاجیا لە عێراق ئەو خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكەن، دوانیان لە كوردستان و یەكێ لە بەغداد و ناوەڕاست، ئەوی تریش لە خواروو لە بەسرە.
ئەندازیارێكی كارمەندی \"كۆمپانیای ئاسیا تێل\" كە كاروباری ناوچەی سلێمانی بەڕێوە دەبات بۆ ئەو مەبەستە، دەڵێ:\" شەس مانگمان پێویستە تا بەتەواوەتی بتوانین تۆڕێكی نیشتمانی لەبار بنیات بنێین، كە شیاو بێت بۆ دوو ملیۆن بەشداریكەر بەلانی كەمەوە\".
لەو كۆمپانیا عەررەبیانەی كە كار دەكەن بۆ دەستگیركردنی پرۆژەیەك كۆمپانیای ئۆراسكۆمی میسریه كە گرنگی زۆرداوە بەم كارە و پێ دەچێ بێتەناو بازاڕی عێراقەوە.
ڕۆيتەرز