تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

OpenOffice.org بۆ لینوكس

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/28

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

ئۆفیسی كراوه بۆ لینوكس، سەرچاوەی پرۆژەیەكی كراوەیە كە \"سەن مایكرۆسیستەمز\" دەریدەكات بۆ بەرنامەی \"ستارئۆفیس\" و بەرهەمەكانی.
ئەم OpenOffice.org نێودەوڵەتییە، لەسەر زۆربەی سیستەمەكارپێكەره ناسراوەكان كاردەكات و كاركردن لەگەڵ هەموو كردار و نەخشانەكاندا بەڕی دەكرێ، هاوشانی ئەمەش مامەڵه و كاردن لەگەڵ داتا و زانیارییەكان لەڕێگەی پێكهێنەرەكراوەكانی كە لەسەر API بنچینە دەگرن دەخاتە بەردەست، وە پەڕگە file كانیشی شێوازی XML لە خۆ دەگرێ..
ئەشێ بووترێ هەموو هەل و مەرجی پێویست لەم سەرچاوەكراوەیەدا دامەزرێنراوە بۆ گەشەپێدان و ‌ بەتایبەت بۆ گەشەپێدەرەكان و بەرنامە داڕێژەرەكان..زیاتر زانیاری و داگرتنی بەرنامەكه
مەبەست لە وشەی \"كراوە\"؛ واتە كەرەسە و كۆده بەكارهێنراو source code و سەرچاوەكانی resource پێكهێنەری پرۆژەكە خراوەتە بەردەست free بۆ هەموو كەسێ كە بییەوێ لەلای خۆیەوە پەرە بە پرۆژەكه بدات.. بەبێ بەرامبەر !.