تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەموو دووەم كەسێك لە ئەڵمانیا ئینتەرنێت بەكاردێنێت!

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/24

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی \"پەیمانگاكانی ئەڵمانیا بۆ لێكۆڵینەوە و گەشەپێدانی ئابووری DIW \" ئەنجامیان داوە بەنزیكەی %47 ی دانیشتوانی ئەڵمانیا بەشێوەیەكی بەردەوام دەچنه ئەم تۆڕەوە.
لەماوەی 8 ساڵدا بەكارهێنەران لە 250.000 ەوە بەرزبۆتەوە بۆ 37 ملیۆن بەكارهێنەر، واش چاوەڕوان دەكرێ تا 2007 ئەم ڕێژەیە زیاد بكات تا 48 ملیۆن..
لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كه بوونی ئینتەرنێت لە كۆمپانیاكاندا بەشێوەیەكی جێگیر دەچەسپێ، لەساڵانی ڕابردووەوە‌ %62 ی كۆمپانیا و دامەزراوەكان تۆڕی ئینتەرنێتیان هەیە و ئەم ڕێژەیەش ڕوو لە زیادبوونە. شایانی ناو بردنە ئەمە وای كردووە كە پیشە و جێ بەتاڵەكانیان لەم تۆڕە جیهانییەدا بڵاوبكەنەوە تاكو بێكارەكان بتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ ببەستن، گەڕان بەدوای كاریشدا لەم تۆڕەدا پێویستی بەزانیارییە سەرەتاییەكان هەیە بۆ‌ بەكارهێنان و دۆزینەوەی كار، ژمارەیەكی زۆریش لە بێكاران كە ژمارەیان لە 4 ملیۆن تێپەردەبێ هانا بۆ ئینتەرنێت دەبەن بۆ ئەو مەبەستە.
بێگومان لەوەی سەرەوە دەردەكەوێ كە بەكارهینانی ئینتەرنێت خۆی لە دوو بواری تایبەتی كه مەبەست ‌له بەكارهێنانە لە‌ماڵدا وە بواری كار كه مەبەست ‌له بەكارهێنانه لە بەڕێوبەرایەتیی و شوێنی كاركردندا. با ئەوەش بڵێین كه 50%‌ لە ڕێژەی بەكارهێنەران لە ماڵەوە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن، 16% لە شوێنی كاركردندا و 34% لە هەردووكیا.. وە لە لێكۆڵینەوەكەدا باس لەوە دەكرێ كە نیوەی ڕێژەی بەكارنەهێنەران خەڵكانێكن كە تەمەنیان لە 60 ساڵ تێپەڕی كردووه.سەرچاوە