پیاوێکی ٢٥ ساڵە لەبەر داگرتنی پەڕگەی ماف پارێزراو سزا درا
پیاوێکی ٢٥ ساڵان لە Värmdö (ڤێرمدۆ) لە دادگای Nacka (ناکا)ی سەر بە شاری ستۆکهۆڵم لەبەر ئەوە فیلمی بە شێوەی پەڕگەی دابەش کراو لە ئینتەرنێتەوە داگرتووە، بە دانی ٦هەزار کرۆنی سویدی سزا درا.
ئەم پیاوە فیلمەکانی بە شێوەی تکنیکی تۆرینت (torrent -teknik) داگرتووە کە بە شێوەیەکی ساکار، واتە هاوکات کە پەڕگەی ئەو فیلمانە دادگرێ دەتوانی دابەشیشی بکا بەسەر خەڵکی دیکەدا.
ئەو کەسە ددانی بە تاوانەکەی خۆیدا ناوە کە پەڕگەی فیلمی داگرتووە، بەڵام ئەوەشی وتووە کە لە باردۆخێکی لاوازی هێڵی ئینتەرنێتیدا ئەو کارەی کردووە و تەنیا پەڕگەکانی دایگرتوون و هیچیتر.
ئەم سزادانە بۆ ٥١ جار داگرتنە، واتە داگرتنی ٦٠ فیلم، بەڵام هێندێک جار داگرتنەکان، پەڕگەی چەند فیلمی پێکەوە داگرتووە...
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاك حامیدی بەڕێز دەستخۆش بۆ هەواڵەکەت!
کەس بۆخۆی بەدبەخت نەبێت، بۆ هەر ئەم نەگبەتە لەتۆرێنتەوە فلیم و پەڕگە بەنایاسایی داگرتووە و دابەشکردووە. بۆ کەس ماوە لەم جیهانەی ئەمڕۆدا ئەم کارەی نەکردبێت. بەبڕوای من هەر ئەو دادوەرەی کە ئەم پیاوەی حوکم داوە خۆی لە ئەو زیاتر ئەم جۆرە کارانەی کردبێت.
کاک حامید دەستت خۆش بێت هەلەیەکت کردوە نوسیتە ددانی بەوە دانا
ئەو کەسە ددانی بەوەدا ناوە کە پەڕگەی فیلمی داگرتووە، بەڵام ئەوەشی وتووە کە لە باردۆخێکی لاوازی هێڵی ئینتەرنێتیدا ئەو کارەی کردووە و تەنیا دایگرتوون و هیچیتر.
ئەم سزادانە بۆ ٥١ جارە واتە ٦٠ فیلم بەڵام هێندێک جار داگرتن چەند دانەی پێکەوە داگرتووە...