بەم جۆرە گووگڵ هەموو جموجۆڵەکانت دەخاتە ژێر چاوەدێریەوە
ئیمایڵ، ژمارە تەلەفۆنەکەت، حەز و ئاواتەکانت. بەم جۆرە گووگڵ هەموو ئەو زانیاریانەی لەسەر تۆی هەیە، کۆ دەکاتەوە.
ئەگەر کەسێک هەبێ زانیاری زیاتری لە فەیسبووک لەسەر تۆ هەبێ، ئەوا گووگڵە.رەنگە ئیمایڵەکەت لە لای ئەوان بێ؟ رۆژژمێرەکەشت؟ رەنگە موبایلێکی ئەندرۆیدیش بەکار بێنی؟ بە دڵنیایەوە گووگڵ ئاگای لەوەش هەیە کە تۆ لە شوێن چ دەگەڕێی.
ئێستا گەورە ماڵپەڕی گەڕان بەو هەموو زانیارییانەی کە لەسەر بەکارهێنەرەکانی هەیەتی، دەیهەهوێ پرۆفایلێکی تایبەتی بۆ بەکارهێنەرکانی دروست بکا. دیارە پێشتر خزمەتگوزاری جیمایڵ و یۆتیوب کە ئێستا هی گووگڵە، بڕیارنامەی بەکارهێنانی جیاوازیان هەبوو، ئێستا دەبن بە یەک.
پاشان هەموو ئەم زانیاریانە لە ناوەندێکدا کۆ دەکرێنەوە بۆ ئەوەی گووگڵ باشتر بتوانێ جموجۆڵ و حەز و ئاواتەکانی تۆ بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە. لەوانەش کە موبایلی ئەندرۆید بەکار دێنن، گووگڵ هەموو ژمارەکان کۆ دەکاتەوە و ئەو کاتانەی کە موبایلەکە بۆ کڕین بەکار دەبرێ Google Wallet دەتوانێ کڕینەکانیشت بخاتە ژێر چاوەدێری خۆیەوە.
گووگڵ لە بڵاگەکەی خۆیدا نووسیوەیە: "بەم سیاسەتە نوێیەی خۆمان باشتر دەزانین کە تۆ لەسەر هێڵی، بەم جۆرەش دەتوانین پێکهاتەیەکی تێکەڵاومان لە زانیاری خزمەتگوزاری خزمەتێکەوە بۆ خزمەتگوزاری خزمەتێکیتر هەبێ."
بە بۆچوونی ئەم گەورە موتۆری گەڕان، تێکەڵ کردنی ئەو پەیماننامانە زۆر هاسان و روونترن. بەم گۆڕانکاریانەش بەکارهێنەران دەتوانن لەو خزمەتگوزاریانەی کە زیاتر لەگەڵ کەسایەتی ئەوان دێنەوە باشتر کەڵک وەربگرن.
شایانی باسە کە ئەم گۆڕانکارییانە لە ١ی مانگی مارسی ئەمساڵەوە دەست پێدەکەن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەكانت خۆش كاكە حامیدی ئازیز بەڵام لێرە خەریكن ئەنترنێت خۆمالی دەكەن و هەر بارێك دەچمە نێو گوگڵ ٣ بار ناچێت ... بەڵام سیاسەتی كار كردنی گوگڵ زۆر پێشكەوتووە و شتێكیان كە حەزی لێدەكەم ئەمەیە كە هەر كات بەرهەمێكی نوێ دروست ئەكەن بەرهەمەكانی پێشووتریش دێن بە یارمەتی یان بەرهەمەكانی پێشوو، لە بەرهەمی نوێ بەهێز تر دەبێت بۆ نموونە ئێستا هەر كەس ئیمەیلێك لە گوگڵ بكاتەوە بێ ئەوەی كە خۆی خوازیار بێت دەبێ بە ئەندامی +g .
هەر بژیت
ئەی گەر کەسێک لە یوتیوب ڤیدیۆیەک سەیر کات ئەوەش ئەزانێت
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 120.73 ک.ب. |
دەستخۆش کاك حامید بۆ ئەم هەواڵە!
دەبێت لەوە دڵنیا بین کە بەسەرهێڵ هیچ شتێكمان بەنهێنی نامێنێتەوە و هەموو جموجۆڵێكمان بەردەوام لەژێر چاودێریدایە.
کاك ڕ.ا.و.ا.ن.د، هەر زۆر باش دەزانێت، بەڵام دەبێت چووبیتە ژوورەوە، ئەگینا مەگەر بە بەراوردردنی ئایپییەکەتدا بزانێت!