نوسین بە زمانى کوردی لە پرۆگرامی Adobe InDesign CS5
سڵاو هاوڕێیان پێویستم بە هاوکارى بەڕێزتان هەیە بۆ نوسین بە زمانى کوردی لە پرۆگرامى ئین دیزاین سی ئێس ٥، وەک نوسین پیتە کوردییەکان ئەنوسرێت تێیدا بەڵام پێکیانەوە نالکێنێت هەر هاوڕێیەک چارەسەرێکى لایە سوپاسی ئەکەم هاوکاریمان بکات.
تێبینى/ نە بە کیبۆردی یونى کۆدو نە بە فۆنتەکانى ئەلی کەى پیتەکان پێکەوە نالکێن، لە فۆتۆشۆپ سی ئێس ٥ هەمان کێشە هەیە. بەڵام لە سی ئێس ٣ کێشەى نییە.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
وەکو من بزانم بۆ ئەو زمانانەی ڕاست بۆ چەپ، بەرنامەکان دەستکاری ئەکات وەکو عەرەبیو فارسیو عیبری، بەشێکی ئەدۆبی هەر خۆیەتی بە ناوی Win Soft واتە وەشانە ئینگلیزیەکان بۆ زمانەکانی ڕاست بۆ چەپ دەست نادەن،
بۆ زانیاری زیاتر لینکی سایتی Win Soft دائەنێم. بەڵام ئەگەر من بم مایکرۆسۆفت پەبڵیشەر بەکار ئەهێنم زۆر بی كێشەو ئاسانترە.
http://www.winsoft-international.com/en/products/adobe-design-standard.html