جەژنت پیرۆز فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای حکومەتی دەوڵەتی گەورەی کوردستان
جەنابی سەرۆکی فەرمانگە:
پیرۆزبایی بەشداری کۆنفرانسی ESRIت لێ ئەکەم و پلەی پێنجەم لە شتێکیش بەخوا نازانم باسی چی ئەکات هەواڵەکەتان. دڵنیاشت ئەکەم چاوێکی ساغم لەسەر کارو بارەکانی ESRIو فەرمانگەکەت ئەبێت دڵنیابە لەوە.
پێشنیارێکیشم هەیە، ئەتوانی ماپمەیکەرەکەی گوگڵ و OSMی شارەکانی کوردستانیش بکەیت بە دەستە گوڵی خۆت. کێ بە کێیە؟
بەڵام دڵنیام ڕەمەزانمان نەگرتوە وا خەریکی شەعبانین.
http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=13&smap=01010200&rnr=26&anr=42137
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک هیوا، لە زانستی دەرونناسیدا نەخۆشییەک هەیە، نیشانەکەی ئەوەیە زۆر درۆ دەکات ئیتر درۆکەی لادەبێت بەڕاست و لای خودی خۆشی دەچەسپێ. بەداخەوە ئەم تاعوونە لە حکومەتە دوو کوێخایییەکەی لای خۆمان زۆرە.
چارەسەر ئەوەیە:
١. لە شوێنێک نان مەخۆ و ئاو مەخۆرەوە ئەوانی لێ بووبن.
٢. لە ماڵ دەرچوویت جامانەیەک بپێچەرە دەمتەوە، کە جنێویشیان پێبەی تێناگەن. وە هەناسەی ئەوانیش هەڵنامژی.
٣. مادام حەزت لە ئەپڵ و بەرهەمەکانێتی، کاتێک دەیانبینی لە تیڤی قسە دەکەن، Ipod کەت داگرسێنە و بیخەرە سەر تراکی ژمارە ٤ (عەینەدین مەریوانی. ماڵمان لێرە بارەکا، دەچێ بۆ بێژنبەسەر ....)
بژین
هههههههههه