تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆمپانیای سەن ٣٠٠٠ کارمەند دەردەکات و ئۆراکلیش بێدەنگە

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2009/10/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

پێش پێدانی کۆمپانیاکە بە ئۆراکل، سەن مایکرۆسیستەمز هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی ٣٠٠٠ کارمەند لەو ٢٩٠٠٠ کارمەندەی هەیەتی.
ئەم پرۆسەیەش ماوەی ١٢ مانگی بۆدانراوە بۆ جێبەجێ کردنی، کە تەنها تاکوو کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ٧٥ ملیۆن دۆلار لەخەرجی کۆمپانیاکە بەم کارەی پاشەکەوت دەکات.
شایەنی باسە هێشتا ڕوون نییه شوێنەکان کام بنکانە دەگرێتە و لەکام وڵات کارمەند دەردەکات، چاودێرانی بازاڕەکانی سەن لە ئەمەریکا ئەم کەمکردنەوەی کارمەندانە بە دوا کاری لەوشێوەیە دانانێن. خودس سەن هێشتا ڕوونکردنەوەی لەسەر لێدوانەکان نەداوە.

کڕینی سەن لەلایەن ئۆراکڵەوە بۆ زۆر لە کۆمپانیا جیهانییەکان چاوەڕواننەکراو بوو، سەرەتا دەنگۆی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەت لەلایەن گروپەکانی ژێدەرکراوەوە، چونکە پێشتر سەن مایکرۆسیستەمز mySQL ـی کڕیبوو، کە لەمەودوا دەبێتە موڵکی ئۆراکڵ!. لە وتەیەکیدا ریتشارد ستاڵمان سەرۆکی دامەزراوەی نەرمەکاڵای سەربەست ڕێکخراوەکانی Knowledge Ecology International (KEI) و Open Rights Group (ORG) کە ڕازی نین بە فرۆشتنی mySQL بە ئۆراکڵ. بەرامبەر بەمە ئۆراکل بێدەنگی هەڵبژاردوە، وەڵامی ئەو پرسیارەش ناداتەوە چۆن پەرە بە mySQL ئەدات لەکاتێکدا خۆی شیکاری بنکەدراوەی خۆی بەرهەمدەهێنێت و دەیفرۆشێت؟. ئەو نەخشانەی ئۆراکل لەپشتەوە سازیداوە بۆ دواڕۆژی کۆمپانیاکە لەمەڕ ژێدەرکراوە و بنکەدراوی mySQL بەنهێنی دەمێنيتەوە تاکوو پرۆسەی کڕینەکانی و گرێبەستەکانی تەواو دەبن. بۆ یاد هێنانەوەش ئۆراکڵ لە مانگی چواری ئەمساڵدا بازێکی تری دا بە کڕینی SAP بە بڕی ٧.٤ ملیار دۆلار، کە بە گەورەترین بەربەرەکانیکەری ئۆراکڵ دادەنرا.

بۆچوونەکان

دەستخۆش مامە!
سەێرى ئیمەیلەکەت بکە،لە ڕۆژى خۆى ئەویش بکە بە هەواڵێک وەک ئەمە،هەر بمێنیت بۆمان،
بژین،
My Blog