حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماسته‌رپلانی IT به هاوکاری كۆمپانیای PwC جێبه‌جێده‌کات
له‌ڕۆژی 2/7/2008 دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ستێکی به‌بڕی3 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ئیمزاکرد له‌گه‌ڵ کۆمپانیای PriceWaterhouseCoopers بۆ ئاماده‌کردنی ستراتیجی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و نه‌خشه‌ی جێبه‌جێکردن له ماوه‌ی دوو ساڵدا، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری ده‌ستنیشانکردووه بۆ پێشه‌نگیکردنی پرۆسه‌ی ئاماده‌کردنی ستراتیج و نه‌خشه‌ی رێگا بۆ جێبه‌جێکردنی.
بۆتان مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی IT و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری ده‌ڵێت: حکومه‌تی هه‌رێم هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ رێچکه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری ببێته به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراوه‌کانی له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر پلانی IT بۆ پێکه‌وه‌کارکردن له‌گه‌ڵ PwC هه‌ڵبژاردنێکی ستراتیجی بوو بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه گرنگه، ئه‌مه له‌کاتێکدا ده‌کرێت که هه‌رێمه‌که‌مان هه‌نگاوی جیدی ده‌نێت به‌ره‌و مۆدێرن بوون .
ماسته‌ر پلانی IT یارمه‌تی حکومه‌ت ده‌دات بڕیاری باشتربدات له بواری سه‌رمایه‌گوزاریی له ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌کاته مۆدێرنکردنی حکومه‌ت وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک که سه‌رکردایه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری ده‌کات له هه‌رێمی کوردستاندا.
دایڵكردنی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندیکردن(ICT) بۆ ناو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم یارمه‌تیده‌دات له ئاسانکردنی هاتووچۆی زانیاری، بڕیاردان به پشت به‌ستن به زانیاری، باشتر پلاندانان، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به شێوازێکی کارامه‌ترو خێراکردنی هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی له کوردستان، ئه‌م ماسته‌ر پلانه یارمه‌تیده‌دات هه‌ر خه‌رجییه‌ک بکرێت له بواری IT دا له ژێر سایه‌ی ئامانج و مه‌به‌ستی ستراتیجی بێت بۆ رێگه گرتن له دروستبوونی میراتێکی ته‌کنه‌لۆجی نه‌شیاو بۆ داهاتوو
سه‌رجه‌م ئاسته‌که‌کانی حکومه‌ت به‌شدارییده‌که‌ن له‌م پرۆسه‌یه‌دا بۆ زامنکردنی ئاگاداری‌یان، ره‌چاوکردنی پێداویستییه‌کانیان و به‌شدارییکردن له جێبه‌جێکردنی ستراتیجه‌که و ئه‌نجامدانی گۆڕان به شێوازێکی کاریگه‌رانه
له دوا قۆناغدا، پڕۆژه‌که 3 ستراتیج و نه‌خشه‌ی جێبه‌جێکردن ئاماده ده‌کات بۆ 3 دامه‌زراوه‌ی حکومه‌ت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه پسپۆڕی ئاماده‌کردنی ستراتیج و نه‌خشه‌ی رێگای جێبه‌جێکردن ده‌گوێزرێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مان پرۆسه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت.
پرۆسه‌ی ئاماده‌کاریی ستراتیجه‌که ئاستی ئێستای ITی وچالاکییه‌کانی حکومه‌ت ره‌چاو ده‌کات و پشت ده‌به‌ستێت به ئامانج و ئاڕاسته‌ی حکومه‌ت، له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی پڕۆژه‌که‌دا تێگه‌یشتنێکی ته‌واوی کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم فه‌راهه‌م ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌ژینگه‌ی یاسایی له‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له ئاماده‌یی که‌رتی تایبه‌ت، چونکه ئه‌و لایه‌نانه کاریگه‌ریی گرنگیان هه‌یه له سه‌ر پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا هه‌رێم .
ستراتیجه‌که ئامانجی روون و سه‌رتاسه‌ری ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ گه‌یشتن پێیان له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا و سێ کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت: مرۆڤ (رێكخراو)، پرۆسه (سیاسه‌ت و رێوشوێن) و ته‌کنه‌لۆجیا، ئاماده‌کاریی ستراتیجه‌که به‌هاوبه‌شی ده‌بێت، تیمی PwC له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری کارده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ مسۆگه‌رکردنی گواستنه‌وه‌ی پسپۆڕییه بۆ کارمه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی حکومه‌ت.
شایه‌نی باسه فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری له‌مانگی ئاداری 2007 دا له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراوه بۆ پێشه‌نگیکردنی سیاسه‌ت، ستانده‌ردو دابینکردنی پشتگیریی له بواری ITدا.
سەرچاوە: 2008-08-19 PUKmedia
بۆچوونەکان
له‌وانه‌یه حكومه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه بده ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه ئیش ناكات له فه‌رمانگاكان بیكاته ئیش،باوه‌ڕ بكه تا ئێستا سیسته‌می كوردستان له به‌شی ژمێریاری هه‌ر به ده‌سته،ئێستا من مه‌شقی هاوینم هه‌یه،شتێكمان بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كرد به Execl هه‌ر كاتێك ئه‌و ڕۆژه نه‌چم بۆ ده‌وام یه‌كسه‌ر كاره‌كان به ده‌ست ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه به ده‌ست ده‌ینوسنه‌وه له ناو Execl هه‌موو Functionـه‌كان تێك ئه‌ده‌ن،
تا 2015 كاره‌با هه‌ر وا ده‌بێت ئه‌مه قسه‌ی وه‌زیری كاره‌بایه له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی هه‌یه بیخوێنه‌وه،
بژین،
کارێکی زۆر باشە ئەگەر جێبەجێ بکرێت.
ئایا کەس زانیاری هەیە دەربارەی: فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری ؟
کاک بۆتان ئەڵێت فەرمانگەی ئای تی هەیە ؟ کە خۆم لە کوردستان بووم یەک ئەندازیاری ئای تی نەبوو لە ئەنجومەنی وەزیران نازانم ئەم پڕۆژە كێ ئەم مۆڵەتەی داوە پێیان کە ڕێکەوتن بکەن... بەداخەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیشەکانیان لەسەر بەرژەوەندیە نە پلان و زانست ؟ چۆن ئەو فرمانەی پێڕائەسپێردرێت کە ستراتیژی نەتەوەێک ئاوا بە فیڕۆ بڕوات؟؟؟؟ بەداخەوە هەموو کارەکانمان هەر وایە بۆیە کورد بەرەو پێشەوە ئەڕوات ...