تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڤ ڤایرۆس

komar

Komar

بڵاوکراوەتەوە

2007/12/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

سڵاو.
هه‌ست ئه‌که‌م که ڤایرۆسێک له‌ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌م دایه که‌ ئه‌بێته‌ هۆی نه‌کرانه‌وه‌ی هندێک پرۆگرام یه‌کێک له‌ پرۆگرامانه نیرۆیه که‌ ناکرێته‌وه زۆر جار له‌کاتی داگیرساندن ئه‌کرێته‌وه به‌ڵام له‌ دوای یه‌ک خۆله‌ک له کارکردن ئه‌که‌وێت.
هندێک جاریش که پرۆگرامێکی تر ئه‌که‌مه‌وه ئه‌ڵێ بۆت ناکرێته‌وه هه‌وڵ بده که کۆمپیوته‌ره‌که‌ی سکان بکه‌یت و ئه‌و ڤایرۆسه ده‌رکه‌یت.
ڕێنموونی ئێوه چیه‌ به‌ڕێزان؟
زۆر سپاس.

له‌کاتی داگیراسنی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت F8 دابگره‌و به‌ Safemode with Networking وه‌ک ئه‌م [url=http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/SafeMode1.gif?t=1198765910]وێنه‌یه‌[/url] ، پاشان بچۆ ناو ویندۆس :
Start - Run بنوسه‌ iexplore http://www.bitdefender.com/scan8/ie.html دوای ئه‌وه‌ سکان بکه‌ ، به‌ڵام له‌کاتی سکان ده‌ستکاری مشکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت مه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ چالاک نه‌بێت.

تێبینی:-
System Restore ناچالاک بکه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌ سه‌یف مود بچیته‌ ناو ویندۆس .

ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌که‌ی لابرد ، جارێکی تر سکان بکه‌ره‌وه‌ ، گه‌ر نه‌مابوو . کۆمپیوته‌رکه‌ت دابگیرسێنه‌وه‌و System restore چالاک بکه‌ره‌وه‌.

گه‌ر پێویستت به‌ یارمه‌تی بوو بۆ System restore ئاگادارم بکه‌ ، به‌ڵام جۆری OS که‌ بنوسه‌ Vista یا XP .

زۆرگرنگه‌ له‌کاتی دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ ، جێگه‌که‌ی بزانیت ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسیش نه‌یتوانی لایبه‌رێت ، به‌ڕێگه‌ی تر لایده‌به‌ین.

سه‌رکه‌وتوبن

کاک زه‌ندی گیان ئه‌و پرۆگرامه که لینکه‌که‌ت نارد توانی چاره‌سه‌ری نه‌کرانه‌وه‌ی هندێک له‌ پرۆگرامه‌کان بکات، به‌ڵام هندێک پرۆگرامی نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌می یه‌کسه‌ر لابردوه ئایا تۆ بڵێ ئه‌و پرۆگرامانه ڤایرۆسیان تێدا بوبێت ؟ یاخود ئایا دیسان ئه‌و پرۆگرامانه داگرمه‌وه کێشه‌که‌ دیسان دروست ئه‌بێته‌وه؟
زۆر سپاس.

هه‌ندێ جار ئه‌و کێشانه‌ دروست ده‌بن ، به‌هۆی چونه‌ ناو ویندۆس به‌ Safemode منیش پێش دوو ساڵ دووچاری هه‌مان کێشه بوومه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سکانێکیش بکه‌م.

به‌ڵام تۆ ده‌بوایه‌ ته‌ماشای ئه‌و ڤایرۆسانه‌ت بکردایه‌ که‌ دۆزیتیه‌وه‌ ، ئه‌وکات به‌ئاسانی ده‌تزانی که‌ فایلی ئه‌و پرۆگرامانه‌ن یان فایلێکی تر.

ئه‌گه‌ر System restore ت نا چالاک کردبێت له‌کاتی سکان کردن ئه‌وا ڤایرۆسه‌کان ناتوانن بێنه‌وه‌.
ده‌توانی پرۆگرامه‌کان دامه‌زرێنیته‌وه‌ ، گه‌ر هاوکاری زیاترتپێویست بووه‌ ، ئاگادارمان بکه‌ره‌وه‌.