ڕه‌خـنه‌یه‌ک له Kurd IT Group
به ڕێزانی Kurd IT Group و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تریش که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌ستی ڕه‌نگینیتان له‌م سه‌کۆیه‌دا دیاری داوه ســــــه‌ڵاوتان لــــــێ بێــت.
هـــیوا دارم ئه‌م ڕه‌خنه‌یه وه‌کـــوو ڕه‌خنه‌یه‌کی دروست که‌ر بێت بۆ خۆم و ێیوه‌ی به‌ڕێزیش.
ده‌مێکه له دوره‌وه سه‌یری ئه‌و پرسیارانه ده‌که‌م که له سه‌ر ئه‌م سه‌کۆیه ده‌کرێت ده‌توا نم بڵێم له 95% ی ئه‌و پرسارانه که ده‌کرێت هیج چۆره یاسایه‌کی ڕێک وپێک له پرسیاره‌کان به‌دی ناکرێت وه زۆر جار دوباره و بگره سێ باره‌ش داوا ده‌کرێت له بکه‌ری پرسیاره‌که که زانیاری زیاتر بدات ده‌رباره‌ی پرسیاره‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پرسیارێکی زۆر ناته‌واو له زانیاری ده‌کریت و ده‌بێته هۆی کات کوشــتنێکی زۆری هه‌موو لایه‌ک. وه له هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه که تا ێستا له لایه‌ن kurd it group ئه‌وه هیج یاسا‌و توند و تیژیه‌ک دانه‌نراوه، که من خودی شه‌خسی خؤم ته‌نها له به‌ر ئه‌م خاڵه‌ی که زۆر زۆر به که‌می به‌ژداری ده‌که‌م له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان.
جا بۆیه بڕیارم دا که ئه‌م ڕه‌خنه‌یه بنێرم به‌ڵکوو سوودێکی هه‌بێت و یا سایه‌ک دابنرێت وه ئه‌گه‌ر نا له‌وانه‌یه من هه‌ڵه بم به‌ڵام ئه‌و کاته له دووریشه‌وه سه‌یری پرسیا ره کانیش ناکه‌م، وه بێگومان به‌ژداری کردنی من یان نه‌کردنی له‌وانه‌یه هیج له کاره‌کان نه‌گۆڕێت به‌ڵام هه‌ریه‌که‌و بۆجوونی خۆی هه‌یه‌و منیش ئه‌مه بۆجونی منه:
A_ پرسیارکه‌ر کاتێ که پرسیار ده‌کات ده‌رباره‌ی گرفتی کۆمپیته‌رێک که تووشی بوه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت:
1- له که‌یه‌وه ئه‌و گرفته ڕووی داوا ؟ ده‌مێکه یان تازه‌یه؟
2- ئایا ئه‌و گرفته‌ت له کاتی دامه‌زراندنی نه‌رمه کاڵایه‌ک بوو، ده‌سکاری کردنی نه‌رمه‌کاڵایه‌ک،دامه‌زراندنی ڕه‌قه کاڵایه‌ک یان ده‌سکاری کردنی ڕه‌قه کاڵایه‌ک بوو ڕوی دا؟
3- جی جۆره سیستمێکی کارکردن به کار ئه‌هینیت ؟
4-زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت، خێرایی، ڕێژه‌ت ڕام، قه‌باره‌ی هارد دیسک، هتد.
B- ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێک که کرا و ئه‌و خاڵانه‌ی تێدا ڕه‌چاو نه‌کرابوو ده‌بێت به ڕێوه‌به‌رانی Kurd IT Group ئه‌و پرسیاره ڕه‌د بکه‌نه‌وه له گه‌ڵ لینکێکی ئاگه‌دار کردنه‌وه‌ی پرسیارکه‌ر بۆ ڕه‌چاو کردنی ئه‌و خاڵانه که دانراون بۆ ڕه‌چاو کردن، چونکی زۆر که‌س وا ده‌زانێت Kurd IT Group و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ژدار ئه‌بن له یارمه‌تی دانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان هیچ ئیش و کاریان نیه‌و داماون بۆ پرسیارێکی شه‌ق و شیڕی هه‌ندێ که‌س که ئاماده نه‌بوه چه‌ند کاتژمێرێک دابێن کات بۆ ڕێک و پێک کردنی پرسیاره‌که‌ی.
هـــیوادارم هـچ که‌س به هه‌ڵه له‌م نوسراوه تێ نه‌گات، به‌ڵکوو به شێوه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی دروستکه‌ر وه‌ر بگیررێت.
هــــه مـــوو لایه‌ک هه‌ر ســه‌رکه‌وه وتوو بن.
زۆر ســـــــــــــــــــــــــــــــــــوپاس
هـــــێمن - لـــه‌نده‌ن