Opera 10.60 وەشێنرا
[B]ئۆپرا[/B] دوێنێ وەشانێکی نوێی وێبگەڕی ئۆپرای وەشاند ، بە هەندێک گۆڕانکاری و چاکسازی و کرداری نوێەوە.
لەم وەشانەدا کێشەی Voice چارەسەرکراوە ، Voice کردارێکە کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لەخوێندنەوەی تێکست.
بەهاوکاری AVG , تولئامرازێکی نوێی بۆ پاراستن لە لەمالپەڕی خراپ لەخۆگرتووە کە بەردەوام نوێ دەبێتەوە و لە لینک و مالپەڕی خراپ دەتپارێزێ. باشترکردنی پشتگیری HTML5 ، هەروەها ئەم وەشانە فۆرماتی ڤیدیۆی [url=http://www.webmproject.org/]WebM[/url] لەخۆگرتووە ، ئەمەش بۆ بینینی ڤیدیۆ لەنێت بەباشترین جۆر.
سەڕەڕای ئەو گۆڕانکارییانە ، وێبگەڕی Opera 10.60 بە ڕێژەی ٥٠% ، خێراتر کراوە لە وەشانی پێشتر. بەمەش دەتوانن زۆر خێراتر لە جاران مالپەڕە گەورەکانی وەکو Facebook و Gmail بەکاربهێنن.
جگە لەو گۆڕانکارییانە ، ئۆپرا کاردەکات بۆ دروستکردنی کردارێک بۆئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم وێبگەڕە بتوانن ، پرۆگرامۆکەی تێکست نوسین و ژمێریاری بەکاربهێنن لەکاتێکدا پەیوەندیت بە ئینتەرنێتەوە نەبێت و بوار دەدات بە بەکارهینەرانی کەلە کۆمپیوتەرەکانیاندا دیکۆمینتەکان هەڵبگرن.
[url=http://www.opera.com/browser/]Opera 10.60 دابگـــــــــــــــــرە[/url]

بۆچوونەکان
دەسخۆش کاک زەندی، وابزانم دەبێت وەشانی 10.60 بێت.
ده‌ست خۆش به‌ڵام تا ئێستا براوسه‌رێکی بێ خه‌وشم ده‌ست نه‌که‌وتووه،
ئه‌وه ئۆپێرایه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی جاڤا و ئهنیمهشندا زۆر کێشه‌یان هه‌یه‌و خاوه.
به‌ڵام له ڕووه‌کانی تره‌وه به‌هره‌ی زۆر سه‌رنج ڕاکێشی هه‌یه.
ئه‌وه گۆگل کرۆم چاکترین براوسه‌ره که فشار ناخاته سه‌ر پرۆسیسهرو زۆر به خێرایی
ده‌کرێته‌وه و زۆر خۆی گونجاندووه له‌گه‌ڵ جاڤاو ئهنیمهشنهکاندا به تایبه‌تی فه‌یسبووک.
به‌ڵام له‌ژێر فشاری زۆردا کراش ده‌بێت ده‌بێت ریستارت به براوسه‌ره‌که بکه‌ین.
ئینترنیت ئێکسپۆرهرم لا نه‌ماوه خه‌به‌رو باسی نازانم.
فائهر ڕێویش زۆر قورس ده‌کرێته‌وه له‌چاو ئه‌وانی تردا به‌ڵام باشه شتی چاکی هه‌یه.
به‌ڵام به‌شکم ئه‌مجاره ئۆپێرا خۆی چاک کردبێت